کانونی یه‌که‌م 17, 2018 20:46 Asia/Tehran
  • حەلبوسی: نابێ کوردستانی عێراق ببێتە شوێنی هەوڵی چەکدارانە دژ بە وڵاتانی دراوسێ

سەرۆکی پەرلەمانی عێراق وتی: ناوچەی کوردستانی عێراق نابێ ببێ بەناوەندێک بۆ گردبوونەوەی گرووپە چەکدارەکان لەدژ وڵاتانی دراوسێ.

بەپێی ڕاپۆری ئەمڕۆ دووشەممەی هەواڵدەریی ئیرنا، "محەممەد حەلبوسی" سەرۆکی پەرلەمانی عێراق سەرلەئێوارەی دوێنێ یەکشەممە لەهەرێمی کوردستانی عێڕاق بەپێداگری لەسەر بەرەڤانی لەهەموو گرووپە ڕزگاریخوازەکانی جێگیر لە عێراقدا، وتی: گرووپ ولایەنی وەک"پەکەکە" شارومەندی عێراقی نین و نابێ لەڕێی خاکی عێراقەوە هێرش بکەنەسەر دراوسێکان.

حەلبوسی هەروەها بەپێداگری لەسەر ئەوەی کە عێراق ڕێگە بەهیچ وڵاتێک نادا دەست لەکاروباری ناوخۆی وەربدات، هەرچەشنە هێرش کرانەسەر وڵاتانی دراوسێ لەڕێی عێراقی ڕەت کردەوەو شەرمەزاریشی کرد.

محەممەد حەلبوسی بۆ چاوپێکەوتن لەگەڵ بەرپرسانی کوردستانی عێراق سەردانی هەولێری کردبوو، لەهەمان کاتدا، رۆژی شەممەی ڕابردوو چاوی کەوت بە "مەسعود بارزانی" ، "نێچیرڤان بارزانی" و "مەسرور بارزانی" .

لێدوانەکانی سەرۆک پەرلەمانی عێراق لەکاتێکدایە کە هەوڵی سەربازیی تورکیا لە کوردستانی عێراق بەبیانووی هێرش بۆسەر بنکەو بارەگاکانی پەکەکە تەشەنای کردووەو وەزارەتی بەرگریی تورکیا ڕایگەیاندووە کە سی هێرشی ئاسمانی لەڕۆژانی ڕابردوودا ئەنجامی گرتووە.

لە یەکێکی دیکە لەو پەلامارانە بۆسەر کەمپی پەنابەران لە شنگال لانیکەم چوار شارومەندی عێراقی دانیشتووی ئەو ئۆردوگایە کوژران، وەزارەتی دەرەوەی عێراق بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی بە هێرشی ئاسمانیی تورکیا، باڵوێزی ئەو وڵاتەی بانگ کرد.