بەدرۆ خرانەوەی دامەزرانی پێگەی سەربازیی ئەمریکا لە ناوچەی ھەڵەبجە
کانونی دوھەم 17, 2019 15:52 Asia/Tehran
ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگەی ھەرێمی کوردستان ھەواڵی ھاوپەیوەند بە ھەنگاوی ئەمریکا بۆ دامەزراندنی بنکەی سەربازی لە پارێزگای ھەڵەبجەی بە درۆ خستەوە.
بە پێی ڕاپۆرتی کورد پرێس، جەبار یاوەر ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگەی ھەرێمی کوردستان لە وتووێژێکدا لەگەڵ ماڵپەڕی ھەواڵدەریی ئێس ئێن ئێن ڕایگەیاند:ھاوپەیوەند بە ھەنگاوی ئەمریکا بۆ دامەزراندنی بنکەی سەربازی لە پارێزگای ھەڵەبجە بەس دەنگۆیەکە کە لە لایەن ھێندێک لە میدیاکانەوە بڵاو بووەتەوەو ڕاست نییە.
جەبار یاوەر وتیشی: ھەتا ئێستا ھیچ ھێزێکی ئەمریکی لە سووریاوە نەگوێزراونەتەوە بۆ ھەرێمی کوردستان و ھیچ ھەنگاوێکیش لەم بوارەدا ھەڵنەگیراوە.