کۆبوونه‌وه‌ی پارتی و یه‌کێتی کۆتایی هات
کۆبوونه‌وه‌ی شاندی باڵای پارتی و یه‌کێتی له شاری هه‌ولێر، که تایبه‌ت بوو به گفتوگۆکردن له‌سه‌ر پێکهێنانی کابینه‌ی نۆیه‌م و پۆسته‌کانی یه‌کێتی له کابینه‌که، کۆتاییهات.
بە پێی راپۆری کەناڵی کوردستان 24 ، پێشتر بڕیار بوو یه‌کێتی کاندیدی خۆی بۆ پۆستی سه‌رۆکی په‌رله‌مان ده‌ستنیشان بکات، به‌ڵام ئێستا هیچ که‌سێکی دیاری نه‌کرووه و له جێگه‌ی ئه‌و پۆسته داوای پۆستی دیکه ده‌کات.
به گوێره‌ی به دواداچوونه‌کان، یه‌کێتی پۆستی سه‌رۆکی په‌رله‌مانی پێ گرنگ نییه و ئێستا داوای پۆستی جێگری سه‌رۆکی هه‌رێم ده‌کات.
له وه‌زاره‌ته سیادییه‌کانیش، که پێشتر بڕیاردرابوو پۆستی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه به یه‌کێتی بدرێت، به‌ڵام ئێستا یه‌کێتی داوای پۆستی وه‌زاره‌تی ناوخۆ ده‌کات.
کۆبوونه‌وه‌که نزیکه‌ی کاتژمێرێکی خایاند و تێیدا یه‌کێتی داواکارییه‌کانی خۆی پێشکه‌ش به پارتی کردووه.