ئادار 20, 2019 12:53 Asia/Tehran
  • روفاتی 28 قوربانیی لە هەڵدانەوەی یەکەم گۆڕی بە کۆمەڵی شەنگال

هەڵدانەوەی یەکەم گۆری بەکۆمەڵ لە باشوری شنگال کۆتایی هات و تیایدا 28 روفات دۆزرانەوە.

خەیری عەلی، بەرپرسی لقی شەنگالی رێکخستنی ئێزدیەکان کەکاریان چاودێریکردنی پرۆسەی هەڵدانەوەی گۆری بەکۆمەڵە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لە گوندی کۆچۆ رایگەیاند" هەڵدانەوەی یەکەم گۆری بەکۆمەڵ لە گوندی کۆچۆ لە باشوری شەنگال کۆتایی هات، لەو گۆرەدا 28 تەرم دۆزرانەوه‌''.  

بە پێی راپۆری ماڵپەڕی وێستگە نیوز ، خەیری عەلی دەشڵێت" تا ئێستا 71 گۆری بەکۆمەڵ کە لەلایەن رێکخراوی تیرۆرستی داعش ئەنجامدراوە دۆزراونەتەوە، لەو ژمارەیەش 13 گۆری بەکۆمەڵ لە دەوروبەری گوندی کۆچۆ دۆزراونەتەوە".  

لەدوای هێرشی تیرۆرستان لە 3-8-2014 بۆ سەر قەزای شەنگال و پێکدادانی نێوان هێزی پێشمەرگەو چەکدارانی داعش، 30 هەزار کەس ئاوارەبوون ‌و ڕوویان لەناوچە جیاوازەکانی کوردستان کرد، لە سەرەتای پەلاماری داعش بۆ سەر شەنگال، زیاتر لە هەزار و 800 کەس دووچاری کوشتنی بە کۆمەڵ بونەوە، کە تەنها لە گوندی کۆجۆ 400 پیاوی ئەم گوندە خراونه‌ته‌ گۆڕێکی بە کۆمەڵه‌وه‌.