پێداگری لە سەر پێویستی پەرە پێدرانی پێوەندییە ئابوورییەکان لە دیداری قایم مەقامی سلێمانی و سەرکۆنسولی ئێران
قایمقامى سلێمانى و کونسوڵى نوێى ئێران لە سلێمانی په‌یوه‌ندییه بازرگانى ، کلتوورى و فه‌رهه‌نگییه‌کانى نێوان هه‌ردوولایان تاوتوێ کرد و جه‌ختیان له‌سه‌ر په‌ره‌پێدانى ئه‌و په‌یوه‌ندییانه کرده‌وه.
مه‌هدی شوشته‌ری، کونسوڵی نوێى کۆماری ئیسلامی ئێران له سلێمانی ڕۆژی دوشه‌ممه 19ی ئاگوستی 2019 سه‌ردانى قایمقامیه‌تیى سلێمانى کرد و له‌لایه‌ن ئاوات محه‌مه‌د قایمقامى سلێمانى پێشوازیى لێ‌کرا و باسیان له په‌یوه‌ندییه بازرگانى و ئابوورى و کلتوورییه‌کان کرد و هه‌ردولاش هاوڕا بوون له‌سه‌ر په‌ره‌پێدانى ئه‌و په‌یوه‌ندییانه.
قایمقامى سلێمانى لە کۆبونەوەکەدا رایگه‌یاند، "هه‌رێمى کوردستان و کۆمارى ئیسلامى ئێران په‌یوه‌ندییه‌کى مێژوویى، کلتورى ، فه‌رهه‌نگى ، بازرگانى و ئابوورى کۆیان ده‌کاته‌وه و وه‌ک حکوومه‌تى خۆجێى سلێمانى جه‌خت له‌سه‌ر په‌ره‌پێدانى کۆى ئه‌و په‌یوه‌ندیانه ده‌که‌نه‌وه به‌جۆرێک که‌سود و قازانجى هه‌ردوو گه‌لى دۆستى تێدا بێت".
ناوبراو ئاماژەی بەوەش کرد، "خوازیارى ئه‌وه‌ین هه‌نگاوى زیاتر بنرێت بۆ پێخستنى کۆى ئه‌و په‌یوه‌ندییانه‌ى که له نێوان هه‌رێمى کوردستان و کۆمارى ئیسلامیی ئێران‌دا هه‌یه".
قایمقامى سلێمانى داواشى له کونسوڵى ئێران له سلێمانى کرد له هاورده‌کردنى که‌لوپه‌ل و مه‌وادى خۆراکى ره‌چاوى کوالێتى و جۆرى بکرێت و هانى باشترین کۆمپانیا ئێرانییه‌کانیش بدرێت له سلێمانى و کوردستان وه‌به‌رهێنان بکه‌ن.
هاوکات مه‌هدی شوشته‌ری، کونسووڵی نوێى کۆماری ئیسلامیی ئێران له سلێمانی رایگه‌یاند، خۆشحاڵن به‌و په‌یوه‌ندییه به‌هێزه کلتوورى و بازرگانییه‌ى که له نێوان ئێران و هه‌رێمى کوردستاندا هه‌یه.
ناوبراو جه‌ختیشى له په‌ره‌پێدانى زیاترى ئه‌و په‌یوه‌ندییانه کرده‌وه و وتی، "کۆمارى ئیسلامى ئێران خوازیارى ئه‌وه‌یه بره‌وى زیاتر به‌و په‌یوه‌ندییانه بدرێت و له خاڵه سنورییه‌کان کارئاسانى ته‌واو بۆ هاووڵاتییان و بازرگانان بکرێت".
کونسوڵی کۆماری ئیسلامیی ئێران له سلێمانی ڕوونیشی کردەوە، "کار ده‌که‌ین بۆ کردنه‌وه‌ى چوار ده‌روازه‌ى سنوورى دیکە له‌گه‌ڵ هه‌رێمى کوردستان که ده‌که‌ونه سنوورى پارێزگاى سلێمانى".