تشرینی یه‌که‌م 16, 2019 16:11 Asia/Tehran
  • دابەزینی سەتی ٧٥ی سەفەری شارومەندانی هەرێمی کوردستان بۆ تورکیا

سەرۆکی یەکیەتی کۆمپانیەکانی فڕۆکە وانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند کە دوای پەلاماری سەربازی تورکیا بۆ سەر کوردەکانی سووریا سەفەر وفڕینەکانی شارومەندانی هەرێم بۆ ئەم وڵاتە لە ماوەی حەوتەی ڕابردوو سەتی ٧٥ کەم بووەتەوە/.

بە پێی ڕاپۆرتی کوردپرێس بە گیڕانەوە لە ماڵپەڕی هەواڵی کوردزمانی ڕادیۆ نەوا ، " لاوە ماموندی" سەرۆکی یەکیەتی کۆمپانیەکانی فڕٶکەوانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند کە لە کەمتر لە یەک حەوتەی ڕابردوو ولە کاردانەوە بە پەلاماری سەربازی قورسی تورکیا بۆ سەر کوردەکانی سووریا ، ژمارەی سەفەر وفڕینەکانی شارومەندانی هەرێمی کوردستان بۆ تورکیا سەتی ٧٥ دابەزیووە. ناوبرا ووتیشی کە دوابەدوای خۆبواردنی شارومەندانی هەرێم لە سەفەر بۆ تورکیا نرخی بڵیتی فڕۆکە بۆ ئەستەمبوڵ وئانکارا لە چوارسەد دوڵآر بۆ ٢٥دوڵار دابەزیوە وکەمی کردووە. هەروەها وتی کە پێشتریش و لەگەڵ دەسپێکرانی هەڕەشەکانی تورکیا لە دژی کوردەکان ژماری سەفەرەکانی گەشتیاری لە هەرێم بۆ تورکیا کەم بووەتەوە وزۆربەی گەشتیارانی هەرێم ، دوبەیان جێگری تورکیا کردووە بۆ سەفەری گەشتیاری خۆیان. ئەمە لە حاڵێکدایە کە شارومەندانی هەرێم لە کاردانەوە بە پەلاماری تورکیا بۆ سەر کوردستانی سووریا وبۆ ڕاگەیاندنی پشتیوانی لە کوردەکانی سووریا ، کەمپینی بایکۆتی کاڵا وبەرهەمی تورکیاییان لە خوراک ، پوشاک ، موبڵ ، کەل وپەلی کارەبایی ، کەرەسە وئامێری بینا سازی وشت ومەکی تر ،،،  وەڕێ خستووە ولە هەموو شارومەندان داوا دەکەن کە کالا وبەرهەمەکانی تورکیا نەکڕن ولە هەڵەبجە بڕیک لە هونەرمەندانی ئەم شارە بە گەڕان لەناو کوچە وکوڵان ی شار ، خەڵکیان بۆ بایکۆتی کاڵاکانی تورکیا بانگهێشت بڕیک لە کەناڵە تەلەفیزیۆنیەکانیش لە هەرێم بڵا وکردنەوەی زەنجیرە دراماکانی تورکیایی وپڕوپاگەندەی بەرهەمەکانی تورکیا یان ڕاگرتووە وکۆمپانیاکانی تیجاری وگەشتیاریش گرێبەستی خۆیان لەگەڵ کۆمپانیە تورکەکان هەڵوەشاندووەتەوە. دوو ڕۆژ دوای دەسپێکرانی پەلاماری تورکیایش کۆمپانیەکانی گەشتیاری هەرێم یش لە ڕاگیرانی هەموو توڕەکانی گەشتیاری بۆ تورکیا هەواڵیان دا.