تشرینی دووه‌م 30, 2019 21:31 Asia/Tehran
  • شازدە کوژراو و بریندار لە ئاکامی تەقینەوەکانی کەرکووک

سەرچاوە عێراقییەکان ڕایانگەیاند، سێ تەقینەوە لە شاری کەرکوک لەباکوری ئەو وڵاتە ، کوژران وبرینداربوونی ١٦ کەسی لێکەوتەوە.

بەپێی راپۆری هەواڵدەریی مێهر بەگێڕانەوە لە ڕووسیا ئەلیەوم؛ ئەو سەرچاوانە ڕایانگەیاند، ئەو تەقینەوانە پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە سەرەتا لەبازاڕێک، پاشان لە نزیک شەقامی "ئەتڵەس"ی شاری کەرکووک و سێیەمیشیان لەتەنیشت "پردی ڕەشید" لەباشوری ئەو شارە ڕووی داوە.

بەپێی ئەو ڕاپۆرە، ئەگەری چوونەسەری ژماری برینداران و کوژراوانی ئەو سێ تەقینەوە لە کەرکوک لەئارادایە.

لەهەمان کاتدا، سەرچاوە ئاسایشییەکانی عێراق ڕایانگەیاند، دەس و پێوەندیەکانی داعش بەهێرش کردنەسەر بنکەیەکی پشکنین لەناوچەی "کفری" لەپارێزگای "دیالە" لە رۆژهەڵاتی عێراق، بەرپرسێکی ئاسایشیان کوشت. لەو پەلامارەدا پێنج ئەندامی هێزی پۆلیس، منداڵێک و ژنێکیش بریندار بوون.

سەرباری شکست هێنانی گرووپی ترۆریستیی داعش لە عێراق، هێشتا ژمارێک لە ئەندامانی ئەو گرووپە ترۆریستییە لەناوچە جیاجیاکانی ئەو وڵاتە ئامادەن و بەشێوەی پرژ و بڵاو کردەی ترۆریستی ئەنجام دەدەن.

سەرپەیڤ