کۆبوونەوەی نێچیرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ سکرتێرى گشتیى نەتەوە یەکگرتووەکان
نێچیرڤان بارزانى سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ ئه‌نتۆتیۆ گۆتێرێش سکرتێرى گشتیى نەتەوە یەکگرتووەکان کۆبووەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بەگێڕانەوە لە ماڵپەڕەکانی ھەرێمی کوردستان، له دوایین ڕۆژى به‌شداری کردنیدا له کۆڕبه‌ندی ئابووریى جیهان له داڤۆس، سەرلەبەیانی ئه‌مڕۆ هه‌ینى، ٢٤ ی ١ ی ٢٠٢٠نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌نتۆتیۆ گۆتێرێش، سکرتێرى گشتیى نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان کۆبوووه.
بەپێی ڕاگەیەندراوێکی سەرۆکایەتی هەرێم، نێچیرڤان بارزانى ستایشى ئه‌رک و ڕۆڵى نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانى له عێراق کرد و داواى کرد له پرۆسه‌ى سیاسى و هێورکردنه‌وه‌ى دۆخه‌که له یارمه‌تیدانى عێراق به‌رده‌وام بێت.
ھەر لەدیدارەکەدا سەرۆکی ھەرێمی کوردستان جه‌ختیشى له پێویستیى به‌رده‌وامیى ئه‌رکى هاوپه‌یمانیى نێوده‌وڵه‌تیى دژى داعش له عێراق بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى مه‌ترسییه‌کانى سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى تیرۆر کرده‌وه، هه‌روه‌ها پشتگیریى هه‌رێمى کوردستانى بۆ داواکاریى ڕه‌واى خۆپیشانده‌رانى عێراق له خزمه‌تگوزارى و ژیان و ئاینده‌یه‌کى باشتر، ده‌ربڕى.
له کۆبوونه‌وه‌که‌دا خۆپیشاندانه‌کان و دۆخى عێراق و ناوچه‌که، هه‌وڵدان بۆ هێورکردنه‌وه‌ى گرژییه‌کان و ڕۆڵى نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له‌مباره‌یه‌وه، کار و چالاکییه‌کانى یووئێن و ده‌زگا و ئاژانسه‌کانى له عێراق و هه‌رێمى کوردستان، دۆخى ئاواره‌کانى عێراق و په‌نابه‌رانى سووریا له هه‌رێمى کوردستان و یارمه‌تیدان و هاوکاریکردنیان، پرۆسه‌ى سیاسى و هه‌وڵه‌کان بۆ پێکهێنانى کابینه‌ى داهاتووى حکوومه‌تى عێراق، تاوتوێ کران.
په‌یوه‌ندییه‌کانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و به‌رده‌وامیى گفتوگۆى نێوانیان بۆ چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کانیان، دوایین پێشهاته‌کاته‌کانى ڕووبه‌ڕوونه‌وه‌ى تیرۆر و مه‌ترسیى سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى داعش، دۆخى ناوچه‌کانى زیانبه‌رکه‌وتووى شه‌ڕى داعش و چۆنیه‌تیى ئاوه‌دانکردنه‌وه‌یان و چه‌ند بابه‌تێکى دیکه‌ى مایه‌ى بایه‌خى هه‌ردوولا، لایه‌نێکى دیکه‌ى کۆبوونه‌وه‌که بوون کە بە وردی باسیان لە سەر کرا.