لە هەولێر ١٨ حاڵەتی نوێی تووشبوون بەڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ تۆمارکرا
نیسان 05, 2020 17:34 Asia/Tehran
وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە هەولێر، ١٨ حاڵەتی نوێی تووشبوون بەڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ تۆمارکراوە.
لە راگەیەندراوێکدا، وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان راشیگەیاند، لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراواندا، 18 تووشبووی نوێ COVID-19 لە شاری ھەولێر دەستنیشانکران، کە 8 پیاو و 6 ئافرەت و 4 منداڵن.
هەروەها رایگەیاندووە، هەموویان بەرکەوتەی تووشبووێکی پرسەی ماتەمینی گەڕەکی کارێزان-ن و دانیشتووی چەند گەڕەکێکی جیاوازی شاری هەولێرن.
بەپێی راگەیەندراوەکە، کۆی گشتی تووشبووانی پرسەی ماتەمینیەکەی گەڕەکی کارێزان بووە 32 تووشبوو.