May 31, 2020 23:12 Asia/Tehran
  • 101 کەس لە سلێمانی تووشی کۆرۆنا بوون

وەزارەتى تەندروستى هەرێم ئاشکرای کرد کە زۆرترین ژمارەی تووشبووانی کۆڕۆنا لە هەرێمی کوردستان تۆمارکرا.

 

لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان و تووشبووان، سەد و یەک تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای سلێمانی دەستنیشانکران.

بە پێی راگەیاندنێکی وەزاڕەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان  ، زۆرترین ژمارەی تووشبووانی کۆڕۆنا لە هەرێمی کوردستان تۆمارکرا.

لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان و تووشبووان، سەد و یەک تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای سلێمانی دەستنیشانکران، کە پیاو و ئافرەت و کچ و کوڕی گەنجن بە ھەموو تەمەنەکانەوە، شەش تووشبوو بەرکەوتووی تووشبووانی پێشوون و دوو تووشبوو پێشینەی گەشتیان ھەیە و ٩٣ تووشبوو نیشانەی نەخۆشیەکەیان ھەبووە و پشکنینیان بۆکراوە و پۆزەتیڤ دەرچووە.

لە لایەکی دیکەوە مێدیاکانی ھەرێم رایانگەیاند ، وەزارەتى تەندروستى لەبەر زۆرى ژمارەى تووشبوانى کۆرۆنا پەنا بۆ هۆتێلەکان دەبات.

د. سامان بەرزنجی لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاند، لە نزیکترین پلانماندا بەهۆی زۆری ژمارەی تووشبووانی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19. ناچار دەبین هۆتێلەکان لەجیاتی نەخۆشخانە بەکاربهێنین.

بەپێی دواین ئامارەکانى وەزارەتى تەندروستى هەرێم ٦٠٨ کەس لە هەرێمدا توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون لەو ژمارەیەش ٤٢٠ کەسیان چاکبوونەتەوە.