ئه‌یلوول 10, 2020 20:09 Asia/Tehran
  • کازمی: ھەرێمی کوردستان بەشی سەرەکی و تۆکمەکاری عێراقە

سەرۆک وەزیرانی عێراق وێڕای پداگرتن لە سەر گرینگایەتیی یەک ھێزمەند کردن دەوڵەتی فیدراڵی بەغداو ھەرێمی کوردستانی عێراق وتی: ھەرێمی کوردستان بەشی سەرەکی و تۆکمەکاری عێراقە.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس، «مستەفا کازمی» سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕۆژی پێنج شەممە لە دیداری «مەسعود یارزاتی» سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ھەولێر، وێڕای پێداگرتن لە سەر ئەمەی کە لە ئێستادا عێراق پێویستمەندی ئەوەیە کە ھەوڵێکی نیشتیمانی یکات بە ئەوبەرایەتیی بەرنامەکانی بۆ پەڕینەوە لەم گرفتانەی، وتیشی: ڕێکخستنی نێوان ھێزەچەکدارەکان بە ھێزی پێشمەرگەشەوە، دەبێتە ھۆی سەرکەوتن بەسەر تیرۆریستانی داعش دا.

کازمی وتیشی: یاسای بنەڕەتی بەستێن خۆشکەر دەبێت بۆ داھاتوویەکی ھێمن لە عێراقێکی یەکپارچەو پاوەجێ دا.

«مەسعود یارزاتی» سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستانیش لە دیدارەکەدا وتی: ھەرھەموو لە عێراق دا ھەوڵی خۆمان بۆ چاکسازی و چارەسەریی گرفتەکانی نێوان ھەولێرو بەغدا دەخەینەگەڕ.

ھەروەھا ھەردووک لایان لە دبدارەکەدا ڕەوشتی عێراق، گرینگترین گرفتەکانی ئەم وڵاتە، یەک ھەڵوێستیی نیشتیمانی و بەرپاکردنی ھەڵبژاردنی پێشوەختەیان تاوتوێ کرد.

سەرپەیڤ