ئه‌یلوول 23, 2020 23:32 Asia/Tehran
  • چین بڕیاری داوە بە بڕی زیاتر لە یەک ملیار دۆلار پرۆژەیەکی گەورە لە ھەولێر بنیات بنێت

بەڕێوەبەری گشتی وەبەرھێنانی ھەولێر رایگەیاندووە، وڵاتی چین بڕیاریداوە بە بڕی زیاتر لە یەک ملیار دۆلار پرۆژەیەکی گەورە لە ھەولێر بنیاتبنێت کە چەندین سێکتەری جیاجیا لە خۆی دەگرێت.

بە پێی ڕاپۆرتی میدیاکانی ھەرێمی کوردستان ، «سامان عەرەب» بەڕێوەبەری گشتی وەبەرھێنانی ھەولێر رایگەیاندووە: وڵاتی چین بڕیاریداوە بە بڕی زیاتر لە یەک ملیار دۆلار پڕۆژە لە ھەولێر ئەنجامبدات، ئێمەش ئەو پڕۆپۆزەڵەی ئەوانمان پەسەند کردووە و سەرقاڵی دابینکردنی زەوین بۆ پڕۆژەکان لە سنوری شارەوانی ھەولێر، کە لەسەر روبەرێکی زۆر گەورە چەندین پرۆژە لە چەند سێکتەرێکی جیاواز دروست دەکرێن.

ناوبراو ئاماژەى بەوەشکردوە، ئەو پرۆژانەی بەو پارەیە بڕیارە دروستبکرێن، پڕۆژەی گەشتیاری و بازرگانی و پیشەسازی و وەرزشی و شوێنی یاری و بۆڵینگ و پارکی تێدایە، بۆیە پرۆژەیەکی گەورەی بازرگانییە کە لە ھەولێردا دروستدەکرێت، ئەمەش سودێکی زۆری بۆ ھەرێمی کوردستان دەبێت، چونکە پرۆژەکە زۆر گەورەیە و ھەموو سێکتەرەکان لەخۆدەگرێت.

عەرەب باسی لەوەشکردووە، جگە لە هەموو ئەوانە ئەو پڕۆژەیە یەکەی نیشتەجێبوونیش لەخۆدەگرێت، چونکە پارەیەکی زۆریان بۆ دابینکراوەوە پڕۆژەیەکی گەورەی گەشتیاری لە شاری ھەولێر دێتە ئەژمار کەبە شێوەیەکی سەردەمیانە دروست دەکرێت.

سەرپەیڤ