تشرینی یه‌که‌م 01, 2020 14:42 Asia/Tehran
  • بەرپرسێکی سەربازیی ئەمریکا ڕایگەیاندووە، ھێزشە موشەکیەکەی شەوی پێنج شەممەی ھەولێر بنکەکانی ئێمەشی گرتووەتەوە

به‌رپرسێکى سه‌ربازیى سوپاى ئه‌مریکا به‌ کەناڵی «سى ئێن ئێن»ى ڕاگەیاندووە: سێ له‌و شه‌ش موشه‌کانه‌ى ئاراسته‌ى هه‌ولێر کراون به‌ر باره‌گایه‌کى سه‌ربازیى ئه‌وان که‌وتووه‌.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە میدیاکانی ھەرێمی کوردستان، بەرپرسێکی ھێزەکانی سوپای ئەمریکا لە لێدوانێکدا بێ کەناڵی «سی ئێن ئێن» ئەوەی ئاشکرا کردووە کە، بنکەکانی ئەوانیش بە دوور نەبوونە لە ھێرشە موشەکییەکانی شەوی ڕابردووی سەر پارێزگای ھەولێر.

ئەم بەرپرسە سەربازییەی ئەمریکا جەخنی لەوە کردووەتەوە کە، سیان لەو موشەکانەی شەوی ڕابردوو ئارتستەی پارێزگای ھەولێری ھەرێمی کوردستان کراون به‌ر باره‌گایه‌کى سه‌ربازیى ئەمام کەوتووە‌ له‌نزیک فڕۆکه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تیى ئەم شارە.

ئەو به‌رپرسه‌ سه‌ربازییه‌ى ئه‌مریکا هیچ ئاماژه‌یه‌کى نەکردووەتە ‌زیانه شیمانەییە‌کانى سوپاى ئه‌مریکا لە ئەنجامی ئەو ھێرشانە .

جێگای باسە ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە  لە سنوری پارێزگای نەینەواوە ، شەش موشەک بە ئاراستەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر هاوێژران کە ھەڵبەت زیانێکی ئەوتۆی لێ نەکەوتووەتەوە.

سەرپەیڤ