کانونی دوھەم 08, 2020 11:14 Asia/Tehran
  •  گیان لەدەستدانی هەموو موسافیرانی فڕۆکەی ئوکراینی

لێکدانەوە بەراییەکان باس لە گیان لەدەستدانی١٦٧ موسافیر و نۆ خزمەتکاری گەشتی ئاسمانیی فڕۆکەی ئوکراینی لەئەنجامی کەوتنەخوارەوەی لە دەورووبەری پارێزگای تاران دەکا.

ڕێکخراوی فڕۆکەوانیی ئێران لە ڕاگەیێندراوێکدا ڕایگەیاند: فڕۆکەیەکی جۆری بوئینگ٧٣٧-٨٠٠ی کۆمپانیای فڕۆکەوانیی ئۆکراین ئینترنەشناڵ بە هێمای تۆمارکراویVR-PSR کە بەژمارە گەشتی٧٥٢ لەکاژێر٦:١٢ خولەکی رۆژی چوارشەممە بەکاتی خۆجێی لە فڕۆکەخانەی ئیمام خومەینی(رە) بەرەو کی یێف گەشتی خۆی دەسپێکردبوو، پاش پچڕانی پەیوەندییەکانی لەگەڵ بەشی کۆنترۆڵی ترافیک لە کاژێر٦:١٨خولەکدا لەدەورووبەری "سەبا شار"ی سەر بەپارێزگای تاران کەوتەخوارەوە.

سەرپەیڤ