-
عەراقچی: دانوستانەکانی ژێنێڤ کەشێکی باشتری هەبوو
شوبات 17, 2026 13:20وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: کەشێکی بنیاتنەرتر لە دانوستانەکانی ژێنێڤدا بەدیکرا. سەید عەباس عەراقچی لە درێژەی ڕوونکردنەوەی ئەنجامی دانوستانە ناڕاستەوخۆکانی نێوان ئێران و ئەمریکا لە ژێنێڤ وتی: پێشکەوتنێکی باش بە بەراورد بە دوایین دیدار بەدی هات و ئێستا ڕێگایەکی ڕوونمان لە پێشە کە ئەمەش ئەرێنییە.
-
ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی: لە پاپۆڕ مەترسیدارتر ئەو چەکەیە کە نوقمی بن دەریای دەکات
شوبات 17, 2026 16:50ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئەمڕۆ، بە ئاماژە بە هەڵوێست و هەڕەشەکانی ئەمدواییەی ئەمریکا، جەختی لەوە کردەوە کە بەرپرسانی ئەمریکایی سەرەڕای ئەوەی بانگەشە دەکەن کە "بەهێزترین سوپای جیهان"یان هەیە، خۆیان باش دەزانن کە توانای جێبەجێکردنی ئەو هەڕەشانەیان نییە و بێتوو یەک هەنگاوی هەڵە بنێن، ڕەنگە وەها زیللەیەکیان بەرکەوێ کە نەتوانن لە شوێنی خۆیان هەستنەوە.
-
وەزیری دەرەوەی ئێران: بە دەستپێشخەریی ڕاستەقینە بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی دادگەرانە هاتوومەتە ژێنێڤ
شوبات 16, 2026 14:45وەزیری دەرەوەی ئێران وێڕای ئاماژە بە بەرنامەكانی بۆ درێژەی دانوستانە ناڤۆكییەكان لە ژێنێڤ جەختی كرد کە بە دەسپێشخەری ڕاستەقینە لە دانوستانەكاندا ئامادە دەبێت.
-
جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران: ئامادەین لەبارەی پیتاندنی ٦٠% لەگەڵ واشینگتۆن دانوستان بکەین
شوبات 15, 2026 15:14جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران پێیداگرت ئێران ئامادەی تەعامول و راهاتنە لەسەر ڕێککەوتنی ئەتۆمی، بەو مەرجەی کە ئەمریکا ڕاسبێژیی خۆی بە کردەوە بسەلمێنێ.
-
باڵوێزی ئێران لە عێراق: هەوڵی ئەمریکا بۆ توندترکردنی گرژییەکان دۆخی ناوچەکە ئاڵۆزتر دەکات
شوبات 14, 2026 16:56باڵوێزی ئێران لە بەغدا ڕەخنەی لە هەوڵەکانی ئەمریکا گرت سەبارەت بە توندبوونەوەی گرژی و ڕووبەڕووبوونەوە و شەڕ لە ناوچەکەدا بە کەنداوی فارسیشەوە، بە هۆی زیندووکردنەوەی سیاسەتی کەشتییە جەنگییەکان و وتی: ئەم ڕێبازە دەبێتە هۆی ئاڵۆزتر بوونی دۆخی ئەمنیی ناوچەکە بەگشتی.
-
بەقایی: مافی ئەتۆمیی ئێران سرووشتییە و بە فشاری سیاسی ناخەوشێندرێت
شوبات 14, 2026 15:06وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بە ئاماژە بە ڕەوا بوونی مافی ئێران بۆ پیتاندنی یۆرانیۆم وتی: ئەو مافە بە گوشاری سیاسی ناخەوشێندرێت.
-
ئیرەوانی: ئێران بەردەوامە لە پاڵپشتیکردنی سوریایەکی یەکپارچە و سەقامگیر
شوبات 14, 2026 14:25نوێنەری ئێران لە ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان وێڕای ئاماژە بە دوخی سوریا جەختی كرد؛ یەكپارچەیی سووریا بۆ ئێران گرینگە .
-
پەیامی ڕێبەری شۆڕشی ئیسلامی بۆ کۆنگرەی نیشتمانیی "شەهیدانی ئەسیری غەریب"
شوبات 13, 2026 18:09حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی، ڕێبەری شۆڕشی ئیسلامی لە پەیامێکدا کۆنگرەی نیشتمانیی "شەهیدانی ئەسیری غەریب" لە شاری پیرۆزی مەشهەد، ئەم شەهیدانەی بە بەشێک لە ستەملێکراوی و بێدەرەتانیی گەلیی ئێران زانی، شانبەشانی ئازایەتی و ئیمان و کۆڵنەدانیان، لە سەردەمی بەرگریی پیرۆزدا، و فەرمووی: وەها یادکردنەوەیەک کڕنۆشێکە بۆ کۆڵنەدان و بەرخۆدان.
-
شەمخانی: سیستەمی مووشەکیی ئێران هێڵی سووری ئێمەیە
شوبات 13, 2026 11:53سکرتێری ئەنجوومەنی بەرگریی ئێران پێیداگرت لەسەر ئەوەی کە سیستەمی مووشەکی ئێران بۆ دانوستان نابێ.
-
لاریجانی: هێشتا کاتی خولی داهاتووی دانوستانەکانی ئێران و ئەمریکا دیاری نەکراوە
شوبات 12, 2026 19:01سکرتێری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی ئێران، بە ئاماژە بە ئامادەیی ئێران و ئەمریکا بۆ درێژەدان بە دانوستانەکان، وتی: بێگومان هێشتا کاتی خولی داهاتووی دانوستانەکان دیاری نەکراوە.