-
بەقائی ڕوو لە خەڵکی ئەمریکا: ڕێگەمەدەن بتانکەن بە هێزی پیادەی شەڕ
ئهیلوول 05, 2026 12:46وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕوو لە خەڵکی ئەمریکا وتی: ڕێگەمەدەن بتانکەن بە هێزی پیادەی بەرەی شەڕ ، شەڕێک کە هەرگیز ئێوە هەڵتان نەبژاردووە.
-
عەراقچی ڕوو لە هاوشانە ئۆردۆنییەکەی: ئێران تا کەی چاوەڕێ بێ بۆ ئەوەی وەڵامی دەسدرێژکاران بداتەوە؟
ئهیلوول 04, 2026 19:17عەباس عەراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران لە وەڵامی لێدوانەکانی ئەمدواییەی هاوشانە ئۆردۆنییەکەیدا لە سۆشیال میدیا نووسیویەتی: بە بۆچوونی وەزیری دەرەوەی ئۆردۆن، تا کەی دەبێت ئێران چاوەڕێ بێ تا وەڵامی ئەو دەستدرێژکارەی بداتەوە کە نە ڕێز لە سەروەری وڵاتانی عەرەبی دەگرێت و نە لە سەروەری ئێرانیش؟
-
وتەبێژی وەزارەتی دەدرەوەی ئێران: هێرشی بەرگریکارانەی ئێران تەنیا بۆ سەر ئامانجی سەربازییە
ئهیلوول 04, 2026 16:52ئیسماعیل بەقایی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە پەیامێکدا نووسی: بەپێچەوانەی ئەمریکا کە پەلاماردانی ئامانجی مەدەنی و ناسەربازیی کردووە بە شێوەی هەمیشەیی شەڕە نایاساییەکانی خۆی، هێرشە بەرگریکارانەکانی ئێران تەنیا بۆ سەر ئامانجی سەربازییە، راپۆرتە فەرمییەکەی قەتەریش ئەم ڕاستییە دەسەلمێنێ.
-
ڕەخنەی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە سپیکرانەوەی جەنایەتەکانی زلهێزان لەلایەن سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە
ئهیلوول 03, 2026 12:45وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بە وەبەر ڕەخنەدانی هەڵوێستی ئانتۆنیۆ گۆتێرێش سەبارەت بەوەی کە گوایە نەتەوە یەکگرتووەکان سەرکەوتوو بووە لە پێشگری بە ڕوودانی شەڕ لە نێوان زلهێزەکاندا، وتی: ڕوانگەیەکی لەو شێوەیە نەک هەر پاساو بۆ هەموو شەڕێک دەهێنێتەوە، بەڵکوو جەنایەتەکانی زلهێزانی جیهانیش سپی دەکاتەوە. باڵیۆز و کارداری ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکانیش لە نامەیەکدا بۆ ئەنجومەنی ئاسایش ڕایگەیاندووە کە هێرشی ئەمریکا بۆ سەر ئاهەنگی هاوسەرگیری جەنایەتی جەنگییە.
-
قۆناغی ٣١ی ئۆپەراسیۆنی بروسکەی ئەرتەش؛ بنکەکانی ئەمریکا لە ئیمارات و کوێت لە ژێر هێرشی قورسی ئەرتەشی ئێراندان
ئهیلوول 03, 2026 10:07لە درێژەی زنجیرەی ئۆپەراسیۆنی ساعقە (برووسکە) و لە قۆناغی سی و یەکەمدا، لە تۆڵەی خوێنی پاکی خەڵکی بێتاوان و ڕۆڵە ئازاکانی هێزە چەکدارەکان، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ، ئەرتەشی کۆماری ئیسلامی ئێران بە مووشەک و درۆنی خۆتەقێن هێرشی کردە سەر "سیستەمەکانی پەیوەندی سەتەلایتی"، "کۆگاکانی کەرەستەی جەنگی" و "مەکۆی فڕۆکەجەنگییەکان"ی سوپای تیرۆریستی ئەمریکای لە بنکەی ئەحمەد ئەجابری کوەیت.
-
قالیباف: ئێران و خۆڕاگریی لەڕێبازێکی جەوهەریی دان دژی ئیستکبار
ئهیلوول 02, 2026 18:38سەرۆکی مەجلیسی ئێران بەئاماژە بەوەی کە ئێران و بەرەی خۆڕاگریی لە یەک ڕێبازی جەوهەری و بنچینەییدان دژی ئیستکبار، وتی: تەنانەت دەوڵەتانی لایەنگری ئەمریکاش دان بەوەدادەنێن کە ئەو وڵاتە، هۆکاری دروستبوونی ناهێمنیە لەناوچەدا.
-
درێژەی ئۆپەراسیۆنی مووشەکیی و درۆنیی ئێران دژی بنکەکانی ئەمریکا لە ناوچە
ئهیلوول 02, 2026 16:44لە درێژەی ئۆپەراسیۆنی تۆڵەسەندنەوەی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران دژی بنکەکانی ئەمریکا لە ناوچە، ئەرتەش و سپا ڕایانگەیاند، هەڵمەتی بەرفراوان دژی بنکە ئەمریکییەکان لە چەند وڵاتدا ئەنجامی گرتووە.
-
ئێران شێلگیرانە وەڵامی جەنایەتی هۆڤانەی ئەمریکا دەداتەوە
ئهیلوول 02, 2026 15:38وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کاردانەوە بە جەنایەتی جەنگیی ئەمریکا لە هێرشکردنەسەر ئاهەنگی هاوسەرگیریی لە بەندەری "کوهستەک" بەوشدارییدان لەبارەی لێکەوتەکانی بێ دەنگەکردنی حکومەتەکان و کۆڕ و نێوەندە نێودەوڵەتییەکان لەهەمبەر ئەو جەنایەتەدا، پێی داگرت: ئێران شێلگیرانەو بەبڕشتانە وەڵامی ئەو تاوانکارییە دڕندانە دەداتەوە.
-
پێداگریی بەقایی لەسەر پێویستیی پەرەپێدرانی زیاتری پێوەندییەکانی ئێران و عێراق
ئهیلوول 02, 2026 15:01پێداگریی بەقایی لەسەر پێویستیی پەرەپێدرانی زیاتری پێوەندییەکانی ئێران و عێراق؛ خاتوو نەسرین حاتەمی پەیامنێری کەناڵی جیهانیی سەحەر لەم بارەوە ڕاپۆرتێک پێشکێش دەکات.
-
شوێنهاتی مەترسیدار، ئەنجامی هاوکاریی لەگەڵ سوپای تیرۆریستیی ئەمریکا
ئهیلوول 02, 2026 14:38وتەبێژی قەرارگەی ناوەندیی خاتەمولئەنبیا وشداریی دا: هەر وڵاتێک هاوکاریی سوپای دەسدرێژکەری ئەمریکا بکا، دەبێ شوێنهاتە مەترسیدارەکانیشی قەبووڵ بکات.