-
وەزیری دەرەوەی ئێران: دەرفەت بەترۆریستان نادەین ئاسایشی ئێران و پاکستان بخەنە مەترسیی
کانونی دوھەم 30, 2024 07:00وەزیری دەرەوەی ئێران پێی داگرت: ئێمە ڕێز دەگرین لە سەروەریی پاکستان و دەرفەت بە ترۆریستان نادەین جێی هەڕەشەو مەترسیی بن بۆ ئاسایشی دوو وڵاتی دراوسێ.
-
سەردانی ڕێبەری باڵای شۆڕش لە پێشانگای تواناو پتانسێلی بەرهەمهێنانی ناوخۆ
کانونی دوھەم 30, 2024 08:00حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامەنەیی، ڕێبەری باڵای شؤڕشی ئیسلامی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سەردانی پێشانگای تواناکانی بەرهەم هێنانی ناوخۆی کرد کە لە شوێن حوسێنیەی ئیمام خومەینی(ڕە) بەڕێوە چووبوو.
-
کەنعانی: بەرپرسایەتی شوێنهاتەکانی تۆمەت پاڵدانە ئێران، لە ئەستۆی بکران و ئەنجامدەرانیەتی
کانونی دوھەم 29, 2024 11:40وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی: دووپات بوونەوەی تۆمەت پاڵدانی بێ بنەما لە ئێران، چەشنێک چەواشەکاری و پیلانگێڕیی کەسانێکە کە بەرژەوەندییەکانیان لە ڕاکێشانی دوبارەی ئەمریکا بۆ شەڕێکی تازە لەناوچەدا دەبینن، هەتا لەو ڕێگەوە کێشەکانیان بشارنەوە.
-
نوێنەری ئێران لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان: تاران هیچ پەیوەندیەکی بە هێرشەکەی سەر هێزە ئەمریکیانەوە نیە
کانونی دوھەم 29, 2024 11:30نوێنەرایەتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ڕیکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان لەدوای هەڵمەتە بەخۆفڕیەکەی سەر هێزەکانی ئەمریکا لەنزیک سنورەکانی سووریاو کوژرانی سێ چەکداری ئەو وڵاتە ڕایگەیاند کە ئێران هیچ پەیوەندیەکی بەو پەلامارانەوە نیە.
-
پەرەی ترس و تۆقانی ڕۆژاوا لە پێشکەوتنەکانی ئێران لە بواری هەوافەزادا
کانونی دوھەم 29, 2024 08:00هەواڵدەرییە ڕۆژاواییەکان هاوکات لەگەڵ دەنگدانەوەی هەواڵی سەرکەوتنی تازەی ئێران لە بواری هەوافەزا، دیسان لە چوارچێوی بانگەشەی بێ بنەمای نیگەرانی لە پێشکەوتنەکانی ئەمدواییەی تاران، دەستیان دایەوە دووپات کردنەوەی تۆمەتەکانی ڕابردوویان.
-
٤ ئەندامی تیمێکی تیرۆریستی مووساد لە ئێران لەسێدارە دران
کانونی دوھەم 29, 2024 07:30بڕیاری یاسایی لەسێدارەدانی ٤ ئەندامی تیمێکی تیرۆریستی ڕێکخراوی سیخوڕی ڕژیمی زایۆنیستی کە ساڵی ڕابردوو و لەکاتی بۆمبدانانەوە لە ئیسفەهان گیرابوون سەرلەبەیانی ئەمڕۆ بەڕیوە چوو.
-
پێداگریی پارێزگاری کوردستان لە سەر پاڵپشتی کردنی ژنانی کارئافرێن
کانونی دوھەم 29, 2024 06:00لە کۆبوونەوەی هاوبیر و رایی لەگەڵ ئافرەتانی سەرکەوتوو و کارتێکەر و کارامەی پارێزگای کوردستان، پارێزگاری ئەم پارێزگەیە وتی: ژنانی کارئافرێن دەبێ پاڵپشتی بکرێن.
-
هاویژرانی سەرکەوتووانەی سێ سەتەلایتی توێژینەوەیی بە سەتەلایتبەری سیمورغ
کانونی دوھەم 28, 2024 11:30لە سەروبەندی دەیەی فەجر و چل و پێنجەمین ساڵڕۆژی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران بۆ یەکەم جار، سەتەلایتبەری سیمورغ سێ سەتەلایتی توێژینەوەیی مەهدا، کەیهانی دوو و هاتفی یەکی پێکەوە بە سەرکەوتوویی خستە سەر خولگەوە.
-
کەنعانی: بڕیاری دیوانی لاهە، پێشاندەری ژینۆساید لە غەززەیە
کانونی دوھەم 28, 2024 10:30وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە، بڕیاری دیوانی نێونەتەوەیی دادەوانیی، بە پێشاندەری ئەو ڕاستییە تاڵە زانی کە ئەوەی وا لە غەززە دەگوزەرێ، لە نمونەکانی تاوانە جیهانییەکان لەوان ژینۆسایدە کە بەداکۆکی لەڕادەبەدەری حکومەتی ئەمریکا لە رژیمی زایۆنیستی ئەنجامی گرتووەو هەروا بەردەوامە.
-
ڕاگەیاندراوی کۆتایی کۆبوونەوەی ئێران و ڕوسیاو تورکیا لە ئاستانە: پێداگری لەسەر پێویستی ڕاگیرانی خێرای شەڕەکەی غەزە
کانونی دوھەم 27, 2024 03:30لە ڕاگەیاندراوی کۆتایی کۆبوونەوەی ئاستانە پێداگری کراوە لەسەر پێویستی یەگجار زۆری ڕاگیرانی خێرای پەلاماری بێ بەزەیانەی ڕژیمی زایونیستی بۆسەر خەڵکی فەلەستین و دەرفەت ڕەخساندن بۆ گەیاندنی یارمەتی مرۆیی بە کەرتی غەزە.