-
بەرپرسێکی ئێرانیی : پەلاماری سەر سیستمەکانی سووتەمەنی کاری ئەمریکا و رژێمی زایۆنیە
تشرینی یهکهم 30, 2021 23:57سەرۆکی رێکخراوی بەرگریی مەدەنیی ئێران بە ئاماژە بەوەی کە بە پێی شرۆڤە ھەواڵگریەکان پەلاماری سایبێری سەر سیستمەکانی سووتەمەنی لە رێگەی وڵاتێکی بیانی و ئەمریکی و زایۆنیەکانەوە ئەنجامدراوە گوتی : سەرباری ئەوە لە باری زانیاری تەکنیکی خەریکی لێکدانەوەین و بەبڕشتانە ناتوانین قسە بکەین .
-
دوایین ئاماری کۆرۆنا لە ئێران ، مەرگی 128 کەس
تشرینی یهکهم 30, 2021 16:31وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند تەنیا لە ماوەی شەو و ڕۆژی ڕابردوودا 6809 کەسی دیکەش وەک هەڵگری ڤایرۆسی کۆڕۆنا ناویان تۆمار کراوە .
-
لقێکی ژووری بازرگانیی ئێران لە قەسری شیرین کرایەوە
تشرینی یهکهم 30, 2021 13:18لقێکی ژووری بازرگانیی کرماشان لە شاری قەسری شیرین کرایەوە و لە ڕێوڕەسمی کرانەوەکەشدا کۆمەڵێک هەڵسووڕاوی بازرگانی و بواری هەناردەکردن بەشدارییان کرد.
-
خەتیبزادە : سیاسەتی ئابلۆقەدانی ئێران دەستکەوتێکی بۆ ئەمریکا نەبووە
تشرینی یهکهم 30, 2021 09:42وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی: سیاسەتی بایکۆت هیچ یەک لە ئامانجەکانی ئەمریکای بەدی نەهێناوە و لەمەوبەدواش بەدیی ناهێنێت.
-
لەبەریەک ھەڵوەشانەوەی شانەیەکی تیرۆریستی لە شارستانی سەرسنووریی سەردەشت
تشرینی یهکهم 28, 2021 15:51پەیوەندیی گشتیی بنکەی حەزرەتی حەمزە سەییدوشوھەدا(ع)ی ھێزی زەوینیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ڕایگەیاند: شانەیەکی تیرۆریستی لە شارستانی سەرسنووریی سەردەشت لەبەر یەک ھەڵوەشایەوە.
-
سەرۆکی کۆنفیدراسیۆنی ناردەی ئێران: پەیوەندی ئابووری لەگەڵ عەرەبستاندا دامەزراوە
تشرینی یهکهم 28, 2021 09:52سەرۆکی کۆنفیدراسیۆنی ناردەی ئێران ڕایگەیاندووە: پەیوەندیی ئابووری لەگەڵ عەرەبستاندا دەستی پێ کراوەو یەکەم پاپۆڕی ھەڵگری کەل و پەلی ئێرانی لە بەندەرێکی عەرەبستاندا لای داوە.
-
بەشداریی تەواوی ھۆزەکان لە داڕشتی سیاسی تاکە ڕێگای چارەسەریی کێشەی ئەفغانستانە
تشرینی یهکهم 27, 2021 19:20وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی دراوسێی ئەفغانستان لە کۆتایی دانیشتنەکەی تاران، بە دەرکردنی بەیاننامەیەکی ھاوبەش جەختیان کرد: داڕشتێکی سیاسیی گشتداگرو بەربڵاو بە بەشداریی تەواوی ھۆزەکان تاکە ڕێگای چارەسەریی کێشەی ئەفغانستانە.
-
گەرانەوەی کۆپاپۆڕی ٧٧ی ھێزی دەریایی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ بەندەر عەبباس
تشرینی یهکهم 27, 2021 15:52کۆپاپۆڕی ھەڵمەت و ھەواڵگریی ٧٧ی ھێزی ستراتژیی دەریایی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران دوای ٧٧ ڕۆژ ئەرک بەجێ ھێنانی نێونەتەوەیی و پاسەوانی کردن لە پاپۆڕە نەوتبەرو بازرگانییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە دەریای سوورو کەنداوی عەدەن ڕۆژی چوارشەممە گەییشتەوە بەندەرعەبباسی باشووری وڵات.
-
ئەمیر عەبدوڵڵاھییان: بەھیواین بە ھاودەنگی پەیامێکی ھاوبەش بۆ کۆمەڵگای جیھانی بنێرین
تشرینی یهکهم 27, 2021 10:37وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران وتی: بەھیواین بتوانین لە کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی دراوسێکانی ئەفغانستان بە ھاودەنگی پەیامێکی ھاوبەش بۆ کۆمەڵگای جیھانی و وڵاتانی ناوچەکەو ھەروەھا بۆ نێوخۆی ئەفغانستانیش بنێرین .
-
کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی دراوسێی ئەفغانستان بەڕێوە چوو
تشرینی یهکهم 27, 2021 09:31دووھەمین کۆبوونەوەی وڵاتانی دراوسێی ئەفغانستان بە میوانداریی تاران لە ئاستی وەزیرانی دەرەوەو بە بەشداریی یاریدەری یەکەمی سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی بەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە بەڕێوە چوو.