-
بە درۆ خرانەوەی ھەرچەشنە دیدارێکی شەھید «فەخری زادە» لەگەڵ پشکێنەرانی ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناڤۆکی
تشرینی دووهم 30, 2020 04:08وتەبێژی ڕێکخراوەی وزەی ناڤۆکیی ئێران وێڕای بەدرۆ خستنەوەی ھەرچەشنە دیدارێکی شەھید «موحسین فەخری زادە» لەگەڵ کاربەدەستانی ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناڤۆکی وتی: پشکنین و دەستڕاگەییشتنی ئاژانس بەس لە چوارچێوەی بنەما مافەوانییە قەبووڵ کراوەکان مسۆگەر دەبێت.
-
زەریف: تیرۆری زانای ناڤۆکیی ئێران دەربڕی شەڕخوازیی ھۆکارەکانی ئەو ڕووداوەیە لە ڕووی دۆش دامانەوە
تشرینی دووهم 29, 2020 23:12وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران وێڕای ئاماژە کردن بەمەی کە نیشانەگەلێکی شێلگیرانە لەمەڕ تێوەگلانی ئیسرائیل بە تیرۆری زانای ناڤۆکیی گەورەی ئێران لە ئارادایە، وتی: ئەم تیرۆرە دەربڕی شەڕخوازیی ھۆکارانی ئەم ڕووداوەیە لە ڕووی دۆش دامانەوە.
-
پەسەندکرانی گەڵاڵەی کشانەوەی ئێران لە ھاریکاری لە گەڵ ئاژانسی وزەی ناڤۆکی
تشرینی دووهم 29, 2020 20:17وتەبێژی لیژنەی ئاسیاشی نیشتمانیی و سیاسەتی دەرەوەی پەرلەمانی ئێران رایگەیاند : بە پێی گەڵاڵەی ھەنگاوی ستراتژیک بۆ ھەڵوەشاندنی بایکۆتەکان ، لە کاتی بەجێنەھێنانی بەڵێنەکان لە لایەن ئەوروپیەکانەوە ، ئێران لە 2 مانگی داھاتوودا لە جێبەجێکردنی خۆبەخشانەی پرۆتۆکۆلی پەیوەست دەکشێتەوە .
-
وەزیرانی دەرەوەی عێراق و ئازەربایجان ، ھەنگاوی تیرۆریستی لە ئێرانیان شەرمەزار کرد
تشرینی دووهم 29, 2020 19:05وەزیرانی دەرەوەی عێراق و ئازەربایجان لە پێوەندی تەلەفۆنی دا لە گەڵ وەزیری دەرەوەی ئێران ، ھەنگاوی تیرۆریستیی لە ئێرانیان ئیدانە کرد .
-
گیانلەدەستدانی ٣٨٩کەسی دیکە و توشبوونی ١٢٩٥٠کەس لە ئێران بە کۆرۆنا
تشرینی دووهم 29, 2020 16:26وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند تەنیا لە ماوەی شەو و ڕۆژی ڕابردوودا ١٢٩٥٠ کەسی دیکەش وەک هەڵگری ڤایرۆسی کۆڕۆنا ناویان تۆمار کراوە.
-
لە حەوت مانگ دا ، ئێران زیاتر لە پێنج ملیار دۆلار کاڵای بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان هەناردە کردووە
تشرینی دووهم 29, 2020 12:43بەرپرسی گشتیی ڕێکخراوی بازرگانیی ئێران لە هەناردە کردنی پێنج ملیار دۆلاری ئێران بۆ عێراق لە ماوەی حەوت مانگی یەکەمی ئەمساڵ هەواڵی دا.
-
پەسەندکرانی گەڵاڵەی ھەنگاوی ستراتژیک لە پەرلەمانی ئێران بۆ تێپەڕین لە بایکۆتەکان
تشرینی دووهم 29, 2020 10:42ئەندامانی مەجلسی شۆڕای ئیسلامیی ئێران دەنگیان دا بە گەڵاڵەیەکی بە دوو پلە خێرایی بۆ تێپەڕین لە بایکۆتەکان .
-
پەرلەمانی ئێران : رژێمی زایۆنی باجی تیرۆری شەھید فخری زادە ئەداتەوە
تشرینی دووهم 29, 2020 09:56ئەندامانی مەجلسی شۆڕای ئیسلامیی ئێران وێڕای پێداگری لەسەر ئەوەی کە دەستی رژێمی پیاوکوژی زایۆنی لە تیرۆری شەھید موحسین فەخری زادە تەواو ئاشکرایە ، رایانگەیاند : دەستوپێوەندەکانی رژێمی زایۆنی بێگومان باجی ئەم رووقاییمیەی خۆیان بە شێوەی گونجاو ئەدەنەوە .
-
زەریف : با کۆمەڵی نێودەوڵەتیی تیرۆریسمی دەوڵەتیی ئیدانە بکات
تشرینی دووهم 28, 2020 19:06وەزیری دەرەوەی ئێران کۆمەڵی نێودەوڵەتیی بۆ شەرمەزارکردنی تیرۆریسمی دوڵەتیی و بەدیھێنانی کۆدەنگی لە بەرامبەر کێشەنانەوە و سەرکێشیی لە ناوچەی رۆژاوای ئئاسیا بانگێشت .
-
گیان لەدەستدانی 391 کەسی دیکە بە هۆی کۆرۆنا لە ئێران
تشرینی دووهم 28, 2020 14:58وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند تەنیا لە ماوەی شەو و ڕۆژی ڕابردوودا 13402 کەسی دیکەش وەک هەڵگری ڤایرۆسی کۆڕۆنا ناویان تۆمار کراوە.