-
جەختی وەزیرانی دەرەوەی ئێران و قەتەر لە سەر ڕاگرتنی پەلامارەکانی سەر سووریا
کانونی یهکهم 12, 2024 12:25وەزیرانی دەرەوەی ئێران و قەتەر جەختیان کرد لەسەر پێویستی هەوڵ و گرتنە بەری هەڵوێستێکی جیدی بۆ ڕاگرتنی پەلامارەکانی ڕژێمی زایونی بۆسەر ژێرخانەکانی سووریا و داگیرکردنی سەرزەوینگەلێکی زۆرتر لەو وڵاتە دا .
-
دیداری وەزیری بازرگانی تورکیا لەگەڵ پزشکیان
کانونی یهکهم 12, 2024 09:40مەسعودی پزشکیان ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە لە دیدارێکدا لەگەڵ وەزیری بازرگانی تورکیا "عۆمەر بولات"، وتی: ڕووداوەکانی ئێستای ناوچەکە بەڵگەن لەسەر کەڵک وەرگرتنی خراپی ڕژێمی زایۆنی لە ناکۆکی نێوان وڵاتانی ئیسلامی و پەلامار دەکاتە سەر غەززە، لوبنان و سوریا.
-
غەریب ئابادی : دیارییکردنی چارەنووس تەنیا لە ئەستۆی خەڵکی سوریایە
کانونی یهکهم 12, 2024 08:40جێگری کاروباری مافەوانی و نێودەوڵەتیی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران، لە کۆبوونەوەی ساڵانەی "گرووپی دۆستانی بێلایەن بۆ ئاشتی، ئاسایش و گەشەسەندنی پاوەجێ" لە عەشق ئاباد، جەختی لە سەر پێویستی ڕاگرتنی دەستدرێژکاریەکانی ڕژێمی زایۆنیستی لە فەلەستین و لوبنان و سوریا کرد.
-
کۆنسووڵی نوێی ئێران لە هەولێر پیش ده سبه کاربوونی لەگەڵ وەزیری دەرەوە کۆ بوویەوە
کانونی یهکهم 12, 2024 02:44بە بڕیاری وەزیری دەرەوەی ئێران، فەرامەرز ئەسەدی وەک کۆنسووڵی نوێی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە هەولێر دەستنیشانکرا.
-
ڕێبەری شۆڕش: ڕووداوەکانی سوریا پیلانی ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنیستییە
کانونی یهکهم 11, 2024 16:40ڕێبەری شۆڕشی ئیسلامی بە "ڕوونکردنەوەی ڕووداوەکانی سوریا، نیشاندانی لۆژیکی بوونی ئێران لەم وڵاتە، شیکردنەوەی ڕەوتی داهاتووی ڕووداوە ناوچەییەکان و دەربڕینی وانە و پەندەکانی ڕووداوەکانی سوریا"، جەختی لەوە کردەوە: ئەم ڕووداوانە بەرهەمی پیلانێکی ئەمریکی-زایۆنیستین.
-
فەرمایشتەکانی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی لە بارەی گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە
کانونی یهکهم 11, 2024 10:57حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی، ڕێبەری مەزنی شوڕشی ئیسلامی لە دیدارێکدا لەگەڵ هەزاران کەس لە چین و توێژە جیاوازەکانی ئێران ، جەختیان کردکە ئێران بەهێزە و بەهێزتر دەبێت، هەروەها بەرەی خۆڕاگری پەرە دەستێنێت وتەواوی ناوچەکە زیاتر لە ڕابردوو دەگرێتەوە
-
ڕێبەری باڵای شوڕش : ڕووداوەکانی سوریا پیلانی ئەمریکی زایۆنیە
کانونی یهکهم 11, 2024 08:10حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی لە دیدارێکدا لەگەڵ هەزاران کەس لە چین و توێژە جیاوازەکانی ئێران جەختی لەوە کردەوە کە ئەوەی لە سووریا ڕوویدا بەرهەمی پیلانێکی هاوبەشی ئەمریکی و زایۆنیستییە و حکوومەتێکی دراوسێی سووریاش ڕۆڵی تێیدا هەیە
-
قسەکانی وەزیری کاروباری دەرەوە لە بارەی گۆڕانکاریەکانی سووریا
کانونی یهکهم 09, 2024 12:24وەزیری کاروباری دەرەوە لەبارەی گۆڕانکاریەکانی سووریاوتی: لە بارەی مەسەلەی سووریا وڕۆخانی حکومەتی بەشارئەسەد ، ئەوشتەی کە پەشوکێنەربوو ناتەوانی وناکارامەیی سوپای سووریا لە بەرامبەر گروپە چەکدارەکان وخیرایی گۆڕانکاریەکان کە دوور لە چاوەڕوانی بوو
-
باڵوێزی ئێران: نیگەرانیی سەرەکیی ئێمە ڕەوشی خەڵکی سوریایە
کانونی یهکهم 09, 2024 11:20باڵوێزی ئێران لە دیمەشق وتی: ئەو ڕەوتەی کە ئێستا لە سووریا هاتۆتە مەیدانەوە و بەنیازە دەسەڵات بگرێتە دەست، دەبێ ستراتژی و پلان و بەرنامەی خۆی بە شێوەیەکی جددی و لێبڕاوانە بگۆڕێ.
-
پزیشکیان: ئەمە خەڵکی سووریان کە دەبێ لە بارەی داهاتووی وڵاتەکەیان بڕیاربگرن
کانونی یهکهم 09, 2024 09:21سەرۆک کۆمار بە پیداگری لەسەر پێویستی وتووێژی نێوان چین وتوێژە جۆربەجۆرەکانی کۆمەڵگەی سووریا بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن،هیواداری دەربڕی کە تێکەڵچوونی سەربازی وتوندوتیژی هەرچی خیراتر کۆتایی پێ بێت هەتا خەرڵکی ئەم وڵاتە بتوانن لە جێگایەکی ئارام و بە دوور لە هەرجۆرە توندوتیژی ونیگەرانی ویا دەسوەردانی ڕۆخێنەری دەرەکی بۆ دیاری کردنی چارەنووسیی خۆیان بڕیارێک بگرن کە شایستەی خەڵكی گەورەی سووریایە.