"عەلا ئەلعەهد یا قودس" ،درۆشمی ڕێوڕەسمی ڕۆژی جیهانی قودس
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i437251-عەلا_ئەلعەهد_یا_قودس_درۆشمی_ڕێوڕەسمی_ڕۆژی_جیهانی_قودس
سەرۆکی ئەرکانی ناوەندی ئینتفازە و ڕۆژی جیهانی قودس وتی: ڕۆژی قودسی ئەمساڵ بە درۆشمی " عەلا ئەلعەهد یاقودس" بە یادی شەهید سەیید حەسەن نەسرۆڵڵا ، شەهید هەنیە ودەیان شەهیدی بەرەی خۆڕاگری بەڕێوە ئەبەین .
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
ئادار 26, 2025 16:16 Asia/Tehran

سەرۆکی ئەرکانی ناوەندی ئینتفازە و ڕۆژی جیهانی قودس وتی: ڕۆژی قودسی ئەمساڵ بە درۆشمی " عەلا ئەلعەهد یاقودس" بە یادی شەهید سەیید حەسەن نەسرۆڵڵا ، شەهید هەنیە ودەیان شەهیدی بەرەی خۆڕاگری بەڕێوە ئەبەین .

ڕەمەزان شەریف، سەرۆکی ئەرکانی ناوەندی ئینتفازە وڕۆژی جیهانی قودس وتی: ڕۆژی قودسی ئەمساڵ کە چل وحەوتەمین ساڵی حوزۆروبەشداری خەڵکی ئێران لە داکۆکی کردن وپشتیوانی کە خەڵکی زۆڵملێکراوی فەلەستینە بە درۆشمی " عەلائەلعەهد یاقودس" بەیادی شەهیدانی قودس ، سەیید حەسەن نەسرۆڵڵا ، هەنیە ، یەحیا سنوار ، نیل فروشان ودەیان شەهیدی بەرەی خۆڕاگری بەڕیوەئەبەین. شەریف بە ئاماژەدان بەمەکە بنپێکردنی ئاگربڕلەلایەن ڕژێمی زایۆنیستی لە لوبنان وغەززە نیشاندەری ناتەوانی وناکارامەیی ئەم رژێمەیە جەختی کرد، درۆشمی عەلا عەلعەهد یاقودس" عەهد وپەیمانی دوبارەی نەتەوە موسوڵمانەکان لەگەڵ ئارمانجی ئازادی قودس وڕاوەستاوی لەبەرامبەر جەنایەتەکانی ڕژێمی زایۆنیستیە.