تورکیا
-
بوومەلەرزەکەی تورکیا لە چاوی کامێراوە
شوبات 06, 2023 16:34بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممە (٦ی فڤریە) بوومەلەرزەیەکی بەهێز باشووری تورکیا و باکوری سوریای هەژاند. لە ڕەوتی ئەم بوومەلەرزە ٧.٨ ڕێختەرییەدا، زیانێکی قورس لە باڵەخانەکان کەوت و تیمەکانی فریاگوزاری و گەڕان خەریکی لابردنی داروپەردووەکان و ڕزگارکردنی ئەو کەسانەن کە لە ژێر کەلاوەکاندا گیریان خواردووە.
-
ھەڵکشانی ژمارەی قوربانیانی بوومەلەرزەکەی تورکیا
شوبات 06, 2023 12:40بومەلەرزەکەی تورکیا تا ئێستا ٢٨٤ کوژراو و ٢٣٢٠ برینداری لێکەوتووەتەوە.
-
ھەڵمەتی فریاکەوتن لە ناوچە بوومەلەرزە بەرکەوتووەکانی تورکیا دەستی پێ کردووە
شوبات 06, 2023 08:10وەزیری نێوخۆی تورکیا وەک یەکەم کاربەدەستی فەرمیی ئەم وڵاتە لە بارەی کارەساتە سروشتییەکەی شەوی ڕابردووەوە ھاتە دەنگ و باسی دەست پێ بوونی ھەڵمەتی فریاکەوتنی لێقەوماوان لە ناوچە بوومەلەرزە بەرکەوتووەکانی کردووە.
-
ڕوودانی بوومەلەرزە پارێزگایەکی تورکیای ھەژاند
شوبات 06, 2023 06:40شەوی یەکشەممە لە سەر دووشەممە دوو بوومەلەرزەی قورس پارێزگایەکی تورکیای ھەژاندو ھەواڵەکان دەربڕی لێکەوتەو کاولییەکی زۆرن لە ئەنجامی ڕوودانی ئەم بوومەلەرزە بە تەوژمە.
-
میدیاکانی تورکیا: ئاشتەوایی نێوان ئەم وڵاتە و سوریا بەبێ پشتیوانیی ئێران ڕێی تێ ناچێ
شوبات 05, 2023 21:45میدیاکانی تورکیا ئاشتەوایی ئەم وڵاتە و سوریایان بەبێ پشتیوانیی ئێران بە مەحاڵ زانی.
-
لە ئەنجامی وەرگەڕانی پاسێک لە تورکیا ٤٣ کەس کوژران و بریندار بوون
شوبات 05, 2023 21:02بەهۆی وەرگەڕانی پاسێکەوە لە پارێزگای ئەفیونی قەرەحیسار لە ڕۆژئاوای تورکیا، ٨ کەس گیانیان لەدەستدا و ٣٥ کەسی دیکەش برینداربوون.
-
وەزیری دادی تورکیا: ھیچ بەرگروکۆسپێکی یاسایی بۆ بەربژێری ئەردۆغان لەئارادا نییە
شوبات 05, 2023 19:30وەزیری دادی تورکیا وێڕای بەرپەرچ دانەوەی ئەو ڕەخنانەی لەبارەی نایاسایی بوونی ناونووسی و بەربژێرایەتیی «ڕەجەب تەیب ئەردۆغان» بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە وتی: گومان و دوودڵییەک لەو پەیوەندییەدا لەئارادا نییەو هەموو شتێک بەپێی یاسایە.
-
هۆشداری دانی وەزیری ناوخۆی تورکیا بە باڵیۆزی ئەمریکا لە ئەنقەرە
شوبات 04, 2023 19:44وەزیری ناوخۆی تورکیا هۆشداری دایە باڵیۆزی ئەمریکا لە ئەنقەرە لەبەر سیاسەتی دوژمنکارانەی واشێنگتۆن دژ بە وڵاتەکەی.
-
بەردەوامیی هێرشەکانی سوپای تورکیا بۆ سەر باکووری عێراق و سوریا
شوبات 04, 2023 19:13چوار ئەندامی پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا (پەکەکە) و یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) لە هێرشی سوپای ئەم وڵاتە لە باکووری عێراق و سوریا کوژران.
-
دوورخرانەوەی نوێنەری تورکیا لە نەتەوە یەکگرتووەکان
شوبات 04, 2023 15:30سەرۆک کۆماری تورکیا نوێنەری ئەم وڵاتە لە ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکانی لە پۆستەکەی دوورخستەوە.