جیهان
-
پێداگری گۆترێش کرد لەسەر بەرگرتن لە شەڕی ناوچەیی لە ڕۆژهەڵاتی ناڤین
ئهیلوول 28, 2024 04:39ئانتۆنیۆ گۆترێشی سکرتێری گشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان شەوی ڕابردوو ڕایگەیاند کە کلیلی کۆتایی هێنان بە توندو تیژی لە ڕۆژهەڵاتی ناڤین ئەوەیە کە بەربگیرێ بە شەڕی ناوچەیی.
-
خۆپێشاندەران خوازیاری ئاگربڕ لە لوبنان و غەززەن
ئهیلوول 27, 2024 20:50هاوکات لەگەڵ دەربڕینی نیگەرانیی ڕێبەرانی جیهان لە کۆگەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لەبارەی تەشەنای شەڕ و پێکدادان لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست،لە شارە گەورەکان لەسەرتاسەری جیهانداخۆپێشاندانی ناڕەزایەتی بەڕێوە دەچێ.خۆپێشاندەران لەو ڕێپێوانانەدا، بە دروشمی "هەمووان بۆ لوبنان" پاڵپشتیی ڕۆژاوا لە رژیمی ئیسرائیلیان شەرمەزار کرد.
-
کۆبوونەوەی تایبەتی ئەنجومەنی ئاسایش لەبارەی لوبنان
ئهیلوول 26, 2024 12:32کۆبوونەوەی نائاسایی ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بە داخوازی فەرەنسا بۆ لێکدانەوەی پەلامارەکانی ئەمدواییەی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر لوبنان سەرلەبەیانی ئەمڕۆ بەڕێوەچوو و فەرەنسا پێشنیاری ئاگربڕێکی کاتیی ٢١ ڕۆژەی دا بە هاوکاریی ئەمریکا لە پێناو گەیشتنە ئاگربڕێکی هەمیشەیی.
-
پوتین: وەڵامی مووشەک، بە چەکی ئەتۆمی دەدەینەوە
ئهیلوول 26, 2024 11:36سەرۆک کۆماری ڕووسیا ڕۆژی چوارشەممە لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی وڵاتەکەیدا، شەرت و مەرجەکانی دەکارهێنانی چەکی ئەتۆمیی ڕاگەیاند.
-
خۆپیشاندانی دژەزایۆنی لە گەورەشارەکانی ئەمریکادا
ئهیلوول 26, 2024 11:16خۆپیشاندان لە شارە جۆراوجۆرەکانی جیهان بەتایبەت لە شارەکانی ئەمریکادا بە هێنانەئارای داخوازی ڕاگیردرانی پەلامارەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر فەلەستین و لوبنان بەڕێوەچوو.
-
پێداگری ئانڕوا لەسەر دەسپێکی سێ تراژیدیا لە غەزەو ڵیواری ڕۆژئاواو لوبنان
ئهیلوول 26, 2024 10:53ئاژانسی فریاگوزاری و کاری ڕیکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ ئاوارەو وەیلانە فەلەستینیەکان وێرای وریاییدان بەرامبەر بە لیکەوتەکانی شەڕێکی گشتگیر لە ناوچەکە ڕایگەیاند کە لەدوای پەلاماری ئاسمانی ڕژیمی زایۆنیستی بۆسەر باشوری لوبنان هەنوکە ئەو بنیاتە ڕوبەڕو بۆتەوە لەگەڵ سێ تراژیدیاو کارەسات.
-
ئامادەیی بۆرێل بۆ ئاسانکاری لە وتووێژی ناڤۆکی دا
ئهیلوول 26, 2024 10:21یەکیەتی ئوروپا ئەمڕۆ چوارشەم ڕایگەیاند کە جۆزێف بۆرێل"ی بەرپرسی سیاسەتی دەرەکی ئەو یەکیەتیە لەمیانەی چاوپێکەوتنی لەگەڵ سەید عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران وێرای پیداگری لەسەر گرینگی دەسپێکردنەوەی دیپلۆماسی ناڤۆکی ئامادەیی خۆشی وەک هاودەنگکاری بەرجام ڕاگەیاندوە بۆ ئاسانکاری ڕێگەچارەسەڕێکی دیپلۆماتیک بەئاراستەی ڕاگەیشتن بە نیگەرانی لایەنە جۆربەجۆرەکانی ئەو ڕێککەوتنە.
-
دەنگدانەوەی بەربڵاوی گوتاری سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران لە میدیا جیهانیەکان دا
ئهیلوول 26, 2024 10:06گوتارەکەی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران لە کۆبوونەوەی ساڵانەی کۆگەی گشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان دا، دەنگدانەوەیەکی بەربڵاوی هەبوە لە میدیا جیهانیەکان و بابەتی دڕندەکاریەکانی ڕژیمی زایۆنیستی بەرامبەر بە گەلانی ناوچەکەش لەو گوتارەدا تەوەری سەرەکی ئەو دەنگدانەوە بوە.
-
پاپ پەلامارە ناڕەواکانی ڕژیمی زایۆنیستی بۆسەر لوبنان شەرمەزار کرد
ئهیلوول 26, 2024 10:01پاپ فڕانسیس ئەمڕۆ چوارشەم شەر لە ڕۆژئاوای ئاسیاو پەلامارە ناڕەواکانی ڕژیمی زایۆنیستی بۆسەر لوبنان"ی بە هۆکاری تەشەنەدانی جیدی بە بارگرژیەکان زانی و وتیشی کە ئەو کارە قەبوڵ هەڵنەگرە.
-
سەرۆکی کۆلۆمبیا: ناتانیاهۆ دڕندەکارە
ئهیلوول 25, 2024 11:15گۆستاو پێترۆ"ی سەرۆکی کۆلۆمبیا لەمیانەی گوتارەکەی لە کۆگەی گشتی ڕیکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان وتی کاتێک غەزە لەنێو بچی سەرجەم مرۆڤایەتی لەنێو دەچێ.