ئامادەکرانی پێشنووسی بڕیارنامەی وەدەرنانی ڕژێمی زایۆنی لە نەتەوە یەکگرتووەکان
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i432603-ئامادەکرانی_پێشنووسی_بڕیارنامەی_وەدەرنانی_ڕژێمی_زایۆنی_لە_نەتەوە_یەکگرتووەکان
سەرۆک وەزیرانی مالیزیا وتی: هەڵگرتنی هەنگاوی بەهێز، لەوان نەهێشتنی ئیسراییل لە نەتەوە یەکگرتووەکان بە هۆی بنپێکردنی مافی مرۆڤ و ئەنجامدانی ژینۆساید دەبێ لە خێراترین کاتدا ئەنجام دەبێ.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 05, 2024 16:41 Asia/Tehran
  • ئامادەکرانی پێشنووسی بڕیارنامەی وەدەرنانی ڕژێمی زایۆنی لە نەتەوە یەکگرتووەکان

سەرۆک وەزیرانی مالیزیا وتی: هەڵگرتنی هەنگاوی بەهێز، لەوان نەهێشتنی ئیسراییل لە نەتەوە یەکگرتووەکان بە هۆی بنپێکردنی مافی مرۆڤ و ئەنجامدانی ژینۆساید دەبێ لە خێراترین کاتدا ئەنجام دەبێ.

"ئەنور ئیبراهیم" وتی کە وڵاتەکەی پێشنووسی بڕیارنامەیەکی ئامادە کردووە بۆ کۆڕی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان کە لە یەکێک لە بڕگەکانیدا پێشنیار ئەوە دەدات کە ئیسراییل لە ئەندامەتیی ئەم ڕێکخراوەیەدا نەمێنێ.

سەرۆکوەزیرانی مالیزیا جەختی کرد: ئەم هەنگاوە بەهێزە دەبێ خێراتر هەڵگیردرێ.

ئەنوەر ئیبراهیم ڕاشیگەیاند کە جگە لەوە ئەم هەنگاوە ڕێگا خۆش دەکات بۆ ئەوەی یارمەتییە سەرەکی و پێویستەکان خێراتر بگاتە دەستی خەڵکی فەلەستین لەکاتێکدا قەتڵوعامی ئەم خەڵکە تا دێ خراپتر و نالەبارتر دەبێ.