-
کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی پەراوێزی دەریای خەزەر لە مۆسکۆ
کانونی یهکهم 06, 2023 09:30دوازدەهەمین کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی پێنج وڵاتی قەراخ دەریای خەزەر، لە سەر لە بەیانی ئەمڕۆوە لە هۆڵی تەشریفاتی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا دەست پێبووە.
-
خۆپیشاندان بۆ پشتیوانی لە فەلەستین لە وڵاتانی جۆراوجۆری جیهاندا
کانونی یهکهم 06, 2023 11:30بۆ پشتیوانی لە خەڵکی مەزڵوومی فەلەستین لە وڵاتانی جۆراوجۆردا خۆپیشاندان بەڕێوەچوو.
-
واژۆ کرانی بەیاننامەی هاوبەشی ئێران و ڕووسیا بۆ بەرەنگاربوونەوەی دواهاتەکانی بایکۆتگەلی دوژمنکارانە و یەکلایەنە
کانونی یهکهم 06, 2023 10:00بەیاننامەی هاوبەشی ئێران و ڕووسیا سەبارەت بە شێوازەکانی بەرەنگاربوونەوەی دواهاتەکانی بایکۆتە دوژمنکارانە و یەکلایەنەکان، لە لایەن وەزیرانی دەرەوەی ئێران و ڕووسیا واژۆ کرا.
-
بەفر و کڕێوە لە کەنەدا؛ کارەبای هەزاران ماڵ پچڕاوە
کانونی یهکهم 06, 2023 09:30بارینی یەکەم بەفری زستانی لە ناوەڕاست و ڕۆژهەڵاتی کەنەدا بووە هۆی پچڕانی کارەبای هەزارن ماڵ و باڵاخانە و بە تێکدانی سیستەمی گواستنەوەی نێوشار و نێوانشار، بووە هۆی داخرانی خوێندنگەکانیش.
-
گۆتێرێش خوازیاری دامەزرانی ئاگربڕی پاوەجێ لە غەززە بوو
کانونی یهکهم 06, 2023 08:00سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان دیسان خوازیاری دامەزرانی ئاگربڕێکی مرۆڤدۆستانەی پاوەجێ لە غەززە بوو.
-
بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی جوولەکە دژەزایۆنیەکان لە ئەمریکا
کانونی یهکهم 06, 2023 07:30هەزاران جوولەکەی دژەزایۆنی لە شاری نیۆیۆرک کۆبوونەوە و کە دەگوترێ ئەوە گەورەترین کۆبوونەوەی جوولەکەکان پاش حەوتی ئۆکتۆبەر بووە.
-
کەسێکی چەکبەدەست لە شاری دالاسی ئەمریکا چوار کەسی کوشت
کانونی یهکهم 06, 2023 07:00کەسێکی چەکبەدەست لە شاری دالاسی ئەمریکا چوار کەسی بە زەبری گوللە کوشت و پاش ئەوەی لە لایەن پۆلیسەوە ڕاوەدوونرا، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
-
ڕێکخراوی نەتەوەکان وشداری دا لە حاند دۆخی دۆزەخیی غەززە
کانونی یهکهم 06, 2023 06:00ڕێکخەری کاروباری مرۆڤدۆستانەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ناوچە فەلەستینییەکاندا وتی: بەستێنی پێویست بۆ گەیاندنی یارمەتیی مرۆڤدۆستانە بە دەستی خەڵکی غەززە نەڕەخساوە و دۆخێکی دۆزەخییانە چاوەڕێی ئەم ناوچەیە دەکات.
-
ناتۆ: دەبێ چاوەڕێی بیستنی هەواڵگەلێکی خراپ بین لە لایەن سوپای ئوکراینەوە
کانونی یهکهم 04, 2023 14:00بەڕێوەبەری گشتیی ناتۆ لە وتووێژێکدا سەبارەت بە ڕەوشی ئیستای سوپای ئوکرایین لە بەرەکانی شەڕدا ڕایگەیاند کە دەبێ دەبێ چاوەڕێی بیستنی هەواڵگەلێکی خراپ بین.
-
خۆپیشاندانی لایەنگرانی فەلەستین لە ناوچە جیاجیاکانی جیهان بەردەوامە
کانونی یهکهم 04, 2023 14:00هەزاران لایەنگری گەلی فەلەستین بە ئامانجی ڕاگەیاندنی پشتیوانی خۆیان لە خەڵکی مەزڵوومی غەززە و ئیدانەکردنی تاوانەکانی زایۆنییەکان لە ناوچە جیاجیاکانی جیهان خۆپیشاندان و ڕێپێوانیان بەڕێوەبرد.