بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی جوولەکە دژەزایۆنیەکان لە ئەمریکا
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i423461-بەڕێوەچوونی_کۆبوونەوەی_جوولەکە_دژەزایۆنیەکان_لە_ئەمریکا
هەزاران جوولەکەی دژەزایۆنی لە شاری نیۆیۆرک کۆبوونەوە و کە دەگوترێ ئەوە گەورەترین کۆبوونەوەی جوولەکەکان پاش حەوتی ئۆکتۆبەر بووە.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 06, 2023 07:30 Asia/Tehran

هەزاران جوولەکەی دژەزایۆنی لە شاری نیۆیۆرک کۆبوونەوە و کە دەگوترێ ئەوە گەورەترین کۆبوونەوەی جوولەکەکان پاش حەوتی ئۆکتۆبەر بووە.

 جوولەکە دژەزایۆنیەکان بە ئامادەبوون لە هۆڵێکی وەرزشی، دەستیان دایە وەبەر ڕەخنە و گازندەدانی هەڵوێست و سیاسەتەکانی ڕژێمی زایۆنی.

لە ئەمریکادا بەشێک لە جوولەکەکان بەردەوام جەنایەتەکانی ڕژێمی زایۆنی شەرمەزار دەکەن و بەردەوام نەیارەتی لێبڕاوانەیان ڕادەگەیەنن دژ بە پێکهاتنی ئەم ڕژێمە ساختەیە.

 جوولەکە دژەزایۆنیەکان بە وەڕێخستنی کەمپەینی "ئەوە من نیم" هەوڵیان داوە بێزارییان دەرببڕن لەو جەنایەتانەی کە زایۆنییەکان بە ناوی جوولەکەوە دەیکەن.