-
کازمی: بەرپاکرانی ھەڵبژاردن ئەرکێکی مێژووییە بۆ پاراستنی عێراق
تهمووز 16, 2021 07:57سەرۆک وەزیرانی عێراق، بەرپاکرانی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی بە ئەرکێکی مێژوویی زانی لە ئاراستەی پشتیوانی و بەرەڤانی کردن لە عێراق.
-
وتووێژی تەلەفۆنیی سەرۆک کۆمارانی عێراق و سووریا
تهمووز 16, 2021 03:16«بە رھەم ساڵح» سەرۆک کۆماری عێراق لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی دا لەگەڵ «بەشار ئەسەد»ی ھاوتای سووریی خۆی لە سەر بەردەوامیی ھاوکاریی ھاوبەش دژی ھەڕەشەکانی سەر ھەردووک وڵات پێی داگرت.
-
عەلەوی: ئێران لە ھەموو بوارەکاندا ئامادەی یارمەتی دانی عێراقە
تهمووز 16, 2021 03:03وەزیری ئیتیلاعاتی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە دیدار لەگەڵ سەرۆکی پەرلەمانی عێراق جەختی کرد: ئێران لە ھەموو بوارەکاندا ئامادەی یارمەتی دانی عێراقە.
-
کشانەوەی «موقتەدا سەدر» لە بەشداری کردنی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق
تهمووز 15, 2021 16:45«موقتەدا سەدر» ڕابەری ڕەوتی سەدرو لایەنگری فراکسیۆنی «سائیرون» لە پەرلەمانی عێراق بە فەرمی کشانەوەی خۆی لە ھەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی ئەم وڵاتە ڕاگەیاند.
-
سەرۆک وەزیرانی عێراق و رێکخەری کۆشکی سپی باس لە کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق دەکەن
تهمووز 15, 2021 12:18«مستەفا کازمی» سەرۆک وەزیرانی عێراق لەگەڵ شاندێکی ئەمریکی بەسەرۆکایەتی «برێت مهکگۆرگ»، رێکخەری کۆشکی سپی بۆ دۆسیەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقیا کۆبووەوە و باسیان لەدەستپێکردنەوەی گفتوگۆی ستراتیژی ئەمریکا-عێراق، وەبەرهێنان، پاراستنی سەروەریی عێراق و کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق کرد.
-
بەرپاکرانی ھەڵبژاردنی عێراق بە بێ خۆپاڵاوتنی سەرۆک وەزیرەکانی پێشوو
تهمووز 15, 2021 10:29سەرچاوە میدیاییەکان ڕایانگەیاند: بۆ یەکەمجار لە ھەڵبژاردنی پەرلەمانیی عێراق ناوی ئەو پاڵێوراوانەی کە پێشتر لە پۆستی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیراندا بوونە بەدی ناکرێت.
-
دیداری وەزیری ئیتیلاعاتی ئێران لەگەڵ ڕاوێژکاری ئاسایشتی نیشتیمانیی عێراق
تهمووز 15, 2021 06:17«سەیید مەحمود عەلەوی» وەزیری ئیتیلاعاتی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەگەڵ ڕاوێژکاری ئاسایشتی نیشتیمانیی عێراق دیدارووتووێژی کرد.
-
ئاگرگرتنی کەشتییەکی عێراقی لە ئاوەکانی کەنداوی فارس
تهمووز 15, 2021 03:20میدیاکانی عێراقی باسی ئاگرگرتنی کەشتیەکی بازرگانیی ئەم وڵاتەیان کردووە لە ئاوەکانی کەنداوی فارس.
-
ڕاوێژی وەزیری ئیتیلاعاتی ئێران لەگەڵ ڕابەری ڕەوتی حیکمەتی نیشتیمانیی عێراق
تهمووز 15, 2021 02:13«سەیید مەحمود عەلەوی» وەزیری ئیتیلاعاتی کۆماری ئیسلامیی ئێران شەوی پێنج شەممە لە بەغدا لەگەڵ «سەیید عەممار حەکیم» ڕابەری ڕەوتی حیکمەتی نیشتیمانیی عێراق دیدارو وتووێژی کرد.
-
وەزیری ئیتیلاعاتی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەگەڵ سەرۆک کۆماری عێراق دبدارو وتووێژی کرد
تهمووز 15, 2021 02:06«سەیید مەحمود عەلەوی» وەزیری ئیتیلاعاتی کۆماری ئیسلامیی ئێران شەوی ڕابردوو چاوی کەوت بە «بەرھەم ساڵح» سەرۆک کۆماری عێراق و وتووێژی لەگەڵدا کرد.