وتووێژی تەلەفۆنیی سەرۆک کۆمارانی عێراق و سووریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i398671-وتووێژی_تەلەفۆنیی_سەرۆک_کۆمارانی_عێراق_و_سووریا
«بە رھەم ساڵح» سەرۆک کۆماری عێراق لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی دا لەگەڵ «بەشار ئەسەد»ی ھاوتای سووریی خۆی لە سەر بەردەوامیی ھاوکاریی ھاوبەش دژی ھەڕەشەکانی سەر ھەردووک وڵات پێی داگرت.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 16, 2021 03:16 Asia/Tehran
  • وتووێژی تەلەفۆنیی سەرۆک کۆمارانی عێراق و سووریا

«بە رھەم ساڵح» سەرۆک کۆماری عێراق لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی دا لەگەڵ «بەشار ئەسەد»ی ھاوتای سووریی خۆی لە سەر بەردەوامیی ھاوکاریی ھاوبەش دژی ھەڕەشەکانی سەر ھەردووک وڵات پێی داگرت.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، لەم وتووێژە تەلەفۆنییەدا، سەرۆک کۆمارانی عێراق و سووریا پەیوەندیی دوو لایەنە، پرسی خەباتی دژی تیرۆریزم و  ھاواھانگی و ھاوکاریی ئێستای نێوان ھەردووک وڵات بۆ خاشەبڕکردنی ھەرەشە ھاوبەشەکانیان تاوتوێ کرد.

«بەرھەم ساڵح»و «بەشار ئەسەد» ھەروەھا لە سەر گرینگایەتیی ھێزمەند کرانی دەرەنجامی ئەرێنیی ھاوکارییە مەیدانییەکانی نێوان دوو وڵات لە خەباتی دژی تاقمە تیرۆریستییە چالاکەکان لە ناوچە سەر سنوورییەکانی عێراق و سووریایان لێک دایەوە.