-
ڕێگریی باڵوێزخانەی ئەمریکا لە درانی ڕاپۆرتی تیرۆری فەرماندەرانی خۆڕاگری بە پەرلەمانی عێراق
تشرینی دووهم 25, 2020 08:09نوێنەرێکی پەرلەمانی عێراق باسی ڕێگریی باڵوێرخانەی ئەمریکا لە بەغدای کردووە سەبارەت بە درانی ڕاپۆرتی تیرۆری سەرداری سپەھبۆد «قاسم سولەیمانی» فەرماندەری لقی قودسی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی و «ئەبومەھدی موھەندیس» جێگری سەرۆکی حەشدی شەعبیی عێراق بە پەرلەمانی ئەم وڵاتە.
-
وەزیری بەرەڤانیی عێراق : نزیکەی دوو ھەزار داعشی لەم وڵاتەدا ماون
تشرینی دووهم 25, 2020 07:29وەزیری بەرەڤانیی عێراق ڕایگەیاند: ھێشتاش ھەر دوو ھەزار داعشی لە باکووری بابل، بەغداو ناوچە ڕزگارنەکراوەکانی ژێر ڕکیفی داعش بە سەر دەبەن.
-
نوێنەری گۆتریش: ئایەتوڵڵا سیستانی پێداگری لە سەر ھەڵبژاردنێکی ڕێک و پێک و زوڵاڵ دەکات لە عێراق دا
تشرینی دووهم 25, 2020 06:12نوێنەری تایبەتیی سکرتێری گشتیی ڕێکخراوەی نەتەوەکان لە عێراق ڕایگەیاند: مەرجەعی باڵای ئایینیی عێراق داکۆکی لە بەرپاکرانی ھەڵبژاردنێکی ڕێک و پێک و زوڵاڵ لە عێراق دا دەکات.
-
عەممار حەکیم: وتووێژ ڕێگاچارەی سەرەکیی پاوەجێیی لە ڕۆژئاوای ئاسیایە
تشرینی دووهم 25, 2020 01:38ڕابەری «ڕەوتی حیکمەتی نیشتیمانی»ی عێراق وتووێژ لە نێوان وڵاتانی ڕێگایەکی سەرەکی زانی بۆ پێکھێنانی سەقام و ئەھوەنی لە ناوچەکەدا.
-
دیدارووتووێژی سەرۆکی حەشدی شەعبی لەگەڵ باڵوێزی ڕووسیا لە بەغدا
تشرینی دووهم 25, 2020 01:21باڵوێزی ڕووسیا لە بەغداو سەرۆکی ڕێکخراوەی حەشدی شەعبیی عێراق لە سەر ھێزمەند کرانی ھاوکاریی سەربازیی نێوان دوو وڵات دژی تیرۆریزم پێیان داگرت.
-
وەزیری دەرەوەی عێراق لە مۆسکۆیە
تشرینی دووهم 24, 2020 22:58«فۆئاد حسەین» وهزیری دهرهوهی عێراق ڕۆژی سێ شەممە به سهرۆکایهتی شاندێک گەییشتە مۆسکۆ و بڕیارە ئەمڕۆ لهگهڵ بهرپرسانی ئهو وڵاته کۆببێتەوە.
-
وەزیری بەرەڤانیی عێراق : ئێران لە شەڕی دژی داعش لە تەنیشتی ئێمەدا بوو
تشرینی دووهم 24, 2020 10:50وەزیری بەرەڤانیی عێراق ڕایگەیاند: کۆماری ئیسلامیی ئێران لە شەڕی دژی تاقمی تیرۆریستیی داعش لە تەنیشتی عێراق دا وەستا.
-
جەختی حەکیم و مالیکی لە سەر بەستێن خۆش کردن بۆ ھەڵبژاردنەکانی عێراق
تشرینی دووهم 24, 2020 03:18«نوری مالیکی» سەرۆکی «ھاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا» لەگەڵ «سەیید عەممار حەکیم» سەرۆک و ڕابەری «ڕەوتی حیکمەتی نیشتیمانی»ی عێراق دیدارو وتووێژی کرد.
-
نوجەباء: گەشتەکەی ناتانیاھۆ بۆ ڕیاز دەرەنجامی حەیانەتی ئالی سەعودە
تشرینی دووهم 23, 2020 15:01سەرۆکی مەکتەبی سیاسیی بزوتنەوەی «نوجەباء»ی عێراق گەشتی سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایونی بۆ عەرەبستانی سەعودیی بە نیشانەی خەیانەت و بەکرێگیراو بوونی دەستەڵاتدارانی سەعودی زانی.
-
ھێرشی داعش بۆ سەر پارێزگای ئەنباری عێراق سێ کوژراوی لێ کەوتەوە
تشرینی دووهم 23, 2020 07:03تیرۆریستانی داعش وێڕای پەلاماردانی ترۆمبیلێک و گەڵابەیەک لە شارستانی «ڕۆتەبە» لە ڕۆژئاوای پارێزگای ئەنباری عێراق سێ کەسی سڤیلیان کوشت.