دیدارووتووێژی سەرۆکی حەشدی شەعبی لەگەڵ باڵوێزی ڕووسیا لە بەغدا
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i389577-دیدارووتووێژی_سەرۆکی_حەشدی_شەعبی_لەگەڵ_باڵوێزی_ڕووسیا_لە_بەغدا
باڵوێزی ڕووسیا لە بەغداو سەرۆکی ڕێکخراوەی حەشدی شەعبیی عێراق لە سەر ھێزمەند کرانی ھاوکاریی سەربازیی نێوان دوو وڵات دژی تیرۆریزم پێیان داگرت.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 25, 2020 01:21 Asia/Tehran
  • دیدارووتووێژی سەرۆکی حەشدی شەعبی لەگەڵ باڵوێزی ڕووسیا لە بەغدا

باڵوێزی ڕووسیا لە بەغداو سەرۆکی ڕێکخراوەی حەشدی شەعبیی عێراق لە سەر ھێزمەند کرانی ھاوکاریی سەربازیی نێوان دوو وڵات دژی تیرۆریزم پێیان داگرت.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ئیرنا، ڕێکخراوەی حەشدی شەعبیی عێراق لە بەیاننامەیەک دا ڕایگەیاند: «فالح فەییاز» سەرۆکی ڕێکخراوەی حەشدی شەعبیی عێراق ڕۆژی سێ شەممە چاوی کەوت بە «ماکسیم ماکسیمۆف» باڵوێزی ڕووسیا لە بەغدا.

لە دیدارەکەدا سەبارەت بە گۆڕانکارییە ئاسایشتی و سیاسییەکانی ئێستای ناوچەکە بیروڕا گۆڕدرایەوەو ھەردووک لا لە سەر گرینگایەتیی ھێزمەند کرانی ھاوکاریی سەربازیی ھاوبەش لە خەباتی دژی تیرۆریزم پێیان داگرت.

ئەم دیدارە دوابەدوای گەخشتەکەی «فۆئاد حسەین» وەزیری دەرەوەی عێراق بۆ ڕووسیا دێت بە مەبەستی دیداری لەگەڵ «سێرگئێی لاڤرۆف» وەزیری دەرەوەی ڕووسیا بۆ وتووێژ لە بارەی پەیوەندیی دوو قۆڵییەکان و ئاڵوگۆڕەکانی ناوچەکە.