نوجەباء: گەشتەکەی ناتانیاھۆ بۆ ڕیاز دەرەنجامی حەیانەتی ئالی سەعودە
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i389520-نوجەباء_گەشتەکەی_ناتانیاھۆ_بۆ_ڕیاز_دەرەنجامی_حەیانەتی_ئالی_سەعودە
سەرۆکی مەکتەبی سیاسیی بزوتنەوەی «نوجەباء»ی عێراق گەشتی سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایونی بۆ عەرەبستانی سەعودیی بە نیشانەی خەیانەت و بەکرێگیراو بوونی دەستەڵاتدارانی سەعودی زانی.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 23, 2020 15:01 Asia/Tehran
  • نوجەباء: گەشتەکەی ناتانیاھۆ بۆ ڕیاز دەرەنجامی حەیانەتی ئالی سەعودە

سەرۆکی مەکتەبی سیاسیی بزوتنەوەی «نوجەباء»ی عێراق گەشتی سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایونی بۆ عەرەبستانی سەعودیی بە نیشانەی خەیانەت و بەکرێگیراو بوونی دەستەڵاتدارانی سەعودی زانی.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «شێخ عەلی ئەسەدی» سەرۆکی ئەنجومەنی سیاسیی بزوتنەوەی «نوجەباء»ی عێراق ئەمڕۆ دووشەممە لە کاردانەوەیەک دا بەرامبەر بە چاوپێکەوتنی نھێنیی «بنیامین ناتانیاھۆ» سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایونی و «موحەممەدی کوڕی سەلمان» پاشمیری سەعودی وتی: دەستەڵاتدارانی عەرەب پەلەقاژەی مانەوەیانە، کەچی لە ڕاستی دا خەریکی لەنێوبردنی خۆیانن بەرلە توانەوەو لەنێوچوونی ڕژێمی زایونی.

شێخ ئەسەدی وێڕای ئاماژە کردن بەمەی کە خەیانەت و بەکرێگیراو بوونی ھێندێک لە وڵاتانی عەرەبی  پەیکەرەی ئوممەتی ئیسلامی شل کردووە، وتیشی: ئالی سەعود ئەم ڕاستییە بە چەواشەکاری و ئەتنخوازی دەشارێتەوەو بە ھۆی بانگەشەی پێکھێنانی ھاوتەریبی و ئاشتی لە ناوچەکەدا خەریکی شاردنەوەی بەکرێگیراو بوونی خۆیەتی.

سەرۆکی ئەنجومەنی سیاسیی بزوتنەوەی «نوجەباء»ی عێراق وشداریی دایە ڕژێمە عەرەبییەکانیش کە ڕۆژانی داھاتوو ھەڵگری گۆڕانکاریگەلێکن کە ئێوە قەت بیریشتان لێ نەکردووەتەوە.