-
ڕەوشی غەززە تا دێ نالەباتر دەبێ
حوزهیران 04, 2024 07:15سەرۆکی نووسینگەی هەواهەنگیی کاروباری مرۆڤدۆستانەی نەتەوە یەکگرتووەکان ناسراو بە "ئوچا" لە فەلەستینی داگیرکراودا وتی: ڕەوشی کەرتی غەززە تا دێ نالەباتر دەبێ.
-
شەهید و بریندار بوونی ژمارێک فەلەستینی لە پەلامارەکانی ڕژێمی زایۆنیدا
حوزهیران 04, 2024 09:32شەڕی غەززە لە کاتێکدا پێی نایە دووسەد و چل و دووەمین ڕۆژی خۆی کە پەلامارەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر ئەم کەرتە ئێستایش بەردەوامە و ئەمڕۆیش ناوچەگەلێکی غەززە کەوتنەبەر پەلامار و ژمارێک لە دانیشتووانی ئەم ناوچانەیش شەهید و بریندار بوون.
-
زیاتر لە ٣٥٠٠ منداڵ لە غەززە مەترسیی برسێتییان لەسەرە
حوزهیران 04, 2024 06:31زیاتر لە ٣٥٠٠ منداڵ لەم ناوچەیەدا لەبەر کەمبوونی خۆراک و قات و قڕی سەرچاوەگرتوو لە جەنایەتەکانی ڕژێمی زایۆنی، مەترسیی گیانلەدەسدانیان کەوتۆتەسەر.
-
حەماس گۆڕەپانی سیاسی بەجێناهێڵێ
حوزهیران 04, 2024 05:31ئەندامی باڵای بزووتنەوەی حەماس بە ئاماژە بەوەی کە دوژمن لە دووی بەلاڕێدابردن و بەردەام کردنی شەڕە، وتی: حەماس گۆڕەپانی سیاسی بەجێناهێڵێ.
-
گاردییەن: بەهۆی پەلاماری ئیسراییل بۆ سەر ڕەفەح، منداڵان لە برسێتیدا گیانیان لە دەست دەدەن
حوزهیران 04, 2024 03:52ڕۆژنامەیەکی چاپی بەریتانیا نووسی کە پەلامارەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر باشووری غەززە، ئەم ناوچەیەشی تووشی قات و قڕی کردووە و منداڵان لە برسێتیدا گیانیان دەست دەدەن.
-
حەماس: ئیسراییل ویستی سیاسی بۆ دەسڕاگەیشتن بە ئاگربڕ نییە
حوزهیران 03, 2024 08:00وتەبێژی بزووتنەوەی حەماس وتی: ڕژێمی زایۆنی خاوەنی ویست و ورەیەکی سیاسیی بۆ دەسراگەیشتن بە ئاگربڕ و ڕێککەوتنی دیلبەدیل نییە.
-
پەلاماری هێزی سەربازیی زایۆنی بۆ سەر چەن ئۆردوگایەکی کەرتی غەززە
حوزهیران 02, 2024 18:08ژێدەرە هەواڵییەکان لە باکووری فەلەستینی داگیرکراو سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە رایانگەیاند کە سوپای ڕژێمی زایۆنی ئۆردوگای ئەلمەغازی لە ناوەراستی کەرتی غەززەی تۆپباران کردووە.
-
تووڕەیی و بێزاری دەربڕینی بزووتنەوە خوێندکاری و جەماوەرییەکان لە پێناو پاڵپشتی کردنی غەززە
حوزهیران 02, 2024 18:04ناڕەزایەتی دەربڕین، کۆبوونەوە و ڕێپێوانی بێ بڕانەوە لە وڵاتانی جیهان دژ بە جەنایەتەکانی ڕژێمی زایۆنی لە غەززە هەر بەردەوامە
-
راژەکارییە پێویست و سەرەتاییەکانی ئانڕوا لە غەززە راگیردراوە
حوزهیران 02, 2024 11:15سەرۆکی ئاژانسی فریاگوزاری و کاردیتنەوە بۆ ئاوارە فەلەستینییەکان ناسراو بە ئانڕوا ڕایگەیاند: بە هۆی پەلامارەکانی سوپای ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر شاری ڕەفەح، لە باشووری کەرتی غەززە، پەناگە و حەشارگەکانی تایبەت بەم رژێمە تەواو چۆڵ کراون و زیاتر لە دو ملوێن کەس بۆ دیتنەوەی شوێنیکی ئەمن و سەلامەت ئاوارە و هەڵوەدا بوونە.
-
ناوچە ئاوەدانەکانی غەززە ئامانجی پەلامارە مووشەکییەکانی زایۆنییەکان
حوزهیران 02, 2024 11:00لە دووسەد و سی و نۆهەمین ڕۆژی پەلاماری سوپای ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر کەرتی غەززە، داگیرکەران دەستیان دایە بۆردومان کردنی چەن ناوچەیەکی ئەم کەرتە.