ڕەوشی غەززە تا دێ نالەباتر دەبێ
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەلەستین-i427981-ڕەوشی_غەززە_تا_دێ_نالەباتر_دەبێ
سەرۆکی نووسینگەی هەواهەنگیی کاروباری مرۆڤدۆستانەی نەتەوە یەکگرتووەکان ناسراو بە "ئوچا" لە فەلەستینی داگیرکراودا وتی: ڕەوشی کەرتی غەززە تا دێ نالەباتر دەبێ.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
حوزه‌یران 04, 2024 10:45 Asia/Tehran

سەرۆکی نووسینگەی هەواهەنگیی کاروباری مرۆڤدۆستانەی نەتەوە یەکگرتووەکان ناسراو بە "ئوچا" لە فەلەستینی داگیرکراودا وتی: ڕەوشی کەرتی غەززە تا دێ نالەباتر دەبێ.

"ئاندرێ دی دۆمینیکۆ" راشیگەیاند: هەوڵێکی بەربڵاو بۆ وەڕێخستنەوەی نەخۆشخانەیەک لە ناوەڕاستی کەرتی غەززە دەدرێت، لەبەر ئەوەی کە چەن نەخۆشخانەیەکی کاتی و گەڕۆک نەبێ ، هیچ نەخۆشخانەیەکی دیکە ئێستا لە ڕەفەحدا نییە.

ناوبراو وتیشی: تیمی پزشکی لە سەرانسەری جیهانەوە بەڕێکراوی بۆ غەززە، بەڵام ئەم پزشکانە هێشتا دەستیان نەگەیشتووە بەو شوێنەی کە  بریندارانی تێدا چارەسەر بکەن. ئەم بەرپرسەی نەتەوە یەکگرتووەکان هەروەها راشکاوانە ڕایگەیاند کە لە ڕەوشی ئێستادا، بەردەوامبوونی چالاکییەکانی فریاگوزاری و یارمەتیدانی نەتەوە یەکگرتووەکان لە غەززە گەلێک ئەستەم بووە.

"ئاندرێ دی دۆمینیکۆ" وتیشی: هیچ تیمێکی نەتەوە یەکگرتووەکان نییە کە بتوانێ لەم ڕەوشەی ئێستادا درێژە بدات بە چالاکییەکانی.