-
ئەندامێکی باڵای حەماس: دەسدرێژی بۆسەر مزگەوتی ئەقسا، بێ وەڵام نابێ
شوبات 25, 2024 03:30یەکێ لە ڕێبەرانی بزووتنەوەی حەماس پێی داگرت؛ تاوانی زایۆنییەکان لەمەڕ برسی ڕاگرتنی لەئەنقەستی خەڵکی غەززە، زیاتر لە دە هەزار فەلەستینی بەرەوڕووی مەترسیی مردن دەکاو زەنگی مەترسی بۆ دانیشتووانی باکوری کەرتی غەززە، لێدراوە.
-
پەلاماری زایۆنیستەکان بۆسەر لێواری ڕۆژئاوا بەئامانجی کوژاندنەوەی بڵێسەی خۆڕاگری
شوبات 25, 2024 06:30داگیرکەرە زایۆنیستەکان سەرلەبەیانی ئەمڕۆش هەڵیان کوتاوەتە سەر ناوچە جۆربەجۆرەکانی لێواری ڕۆژئاوا، تاکوو بە گرتنی بەربڵاوو بێ هۆکاری گەنجە فەلەستینیەکان ترس و سام بخاتە نێو دڵی فەلەستینیەکانی نیشتەجێی ئەو ناوچانە.
-
وتەبێژی نەخۆشخانەی شوهەدای ئەقسا لە دەیربەلەح: دۆخی دەرمانی غەزە کارەساتبارە
شوبات 24, 2024 11:00وتەبێژی نەخۆشخانەی شوهەدای ئەقسا دۆخی دەرمان و تەندروستی و بژیوی خەڵکی کەرتی غەزەی بە یەگجار شپرزەو کارەساتبار زانی و پێداگری کرد لەسەر پێویستی یەگجار زۆری بەڕێکرانی یارمەتی مرۆیی و پزیشکی بۆ ئەو کەرتە.
-
زەبروەشاندنی سەرلەنوێی گوردانەکانی قەسام لە چەکدارانی زایۆنیست
شوبات 24, 2024 10:45شەڕو پێکدادانی نێوان هێزەکانی خۆڕاگری و چەکدارانی داگیرکەری زایۆنیست لە ناوچەکانی دزەکردنە نێو غەزەدا چڕ بۆتەوەو گوردانەکانی قەسام هەروا لە هەموو هێڵەکانی شەڕدا زەبری گورچکبڕ لەدوژمن دەوەشێنن.
-
چونەسەری ژومارەی شەهیدە فەلەستینیەکان لە ١٤٠"ەمین ڕۆژی کۆمەڵکوژیەکەی خەڵکی غەزە لەلایەن زایۆنیست و ئەمریکیەکانەوە
شوبات 24, 2024 09:30وەزارەتی دەرمان و تەندروستی غەزە ئەمڕۆ هەینی ڕایگەیاند کە ڕێژەی شەهیدەکانی خەڵکی غەزە لەئاکامی پەلاماری داگیرکەرانی زایۆنیستی بۆسەر ئەو کەرتە گەێشتۆتە بیست و نۆ هەزارو پێنسەدو چواردە کەس.
-
حەماس: ڕژیمی داگیرکەری زایۆنیستی هیچ گرینگیەک ناداتە یاسا نێودەوڵەتیەکان
شوبات 24, 2024 07:00بزوتنەوەی حەماس لە ڕاگەیاندراوێک دا وێرای شەرمەزارکردنی دڕندەکاری نوێی ڕژیمی زایۆنیستی لە دەیربەلەحی نێوەڕاستی غەزە ڕاشیگەیاند کە ئەو ڕژیمە هیچ گرینگیەک ناداتە یاسا نێودەوڵەتیەکان.
-
ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان: نیو ملوێن کەس لە خەڵکی غەزە ڕوبەڕووی برسیەتی و قاتوقڕین
شوبات 24, 2024 06:00"مارتین گریفیتس" جێگری سکرتێری گشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ کاروباری ئاشتی خوازانە بەڕاشکاوی ڕایگەیاند کە نیو ملوێن کەس لە خەڵکی غەزە بێ بەشن لە بنەڕەتی ترین پێویستیەکانی خواردن و ئاوو چاودێری پزیشکی.
-
بەردەوامی کۆمەڵکوژیەکەی خەڵکی غەزەو لێواری ڕۆژئاوا لەلایەن ڕژیمی زایۆنیستی و ئەمریکاوە
شوبات 24, 2024 05:30سەرچاوە هەواڵدەریەکانی غەزە سەرلەبەیانی ئەمرۆ ڕایانگەیاند کە ئەمڕۆش ژومارەی شەهیدەکانی ئەو کەرتە لەئاکامی پەلاماری ڕژیمی زایۆنیستی بۆسەر ماڵی خەڵک گەیشتە چل کەس و زۆرتر لە سەد کەسی دیکەش بریندار بوون.
-
تێکشکێندرانی دوو ئۆتۆمبیل و تانکێکی مێرکاوای رژیمی زایۆنی لەباکوری کەرتی غەززە
شوبات 22, 2024 09:00خەباتکارانی خۆڕاگریی فەلەستین لە تێکهەڵچوون وپێکدادانی قورس لەگەڵ داگیرکەرانی زایۆنی لە ناوچەی "ئەلزەیتون" لەباکوری کەرتی غەززە، دوو ئۆتۆمبیلی سەربازی و تانکێکی مێرکاوای رژیمی زایۆنیان تێکشکاند.
-
بەردەوامی ژینۆسایدی ڕژیمی زایۆنیستی و ئەمریکا لە کەرتی غەزە و لێواری ڕۆژئاوای ڕوباری ئۆردۆن
شوبات 22, 2024 06:00لە سەدو سی و هەشتەمین ڕۆژی ژینۆسایدئی خەڵکی غەزەو لێواری ڕۆژئاوا لەلایەن ئەمریکاو ڕژیمی زایۆنیستیەوە، چەکدارانی زایۆنیست سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەم لەمیانەی پەلامارێکی بەربڵاوی جنین"ی لێواری ڕۆژئاوا گەنجێکی فەلەستینیان شەهید کردو کاولکاریەکی زۆریان وەڕێخست.