-
وتەبێژی فەتح: زایۆنیستەکان بەبیانووی شەڕ لەگەڵ حەماس بەنیازی چۆڵکردنی غەزەن
شوبات 22, 2024 01:00جەمال نیزالی وتەبێژی بزوتنەوەی فەتح ڕایگەیاند کە زایۆنیستەکان بەبیانووی شەڕ لەگەڵ حەماس بەنیازی کۆچپێکردنی خەڵکی غەزەو چۆڵکردنی ئەو کەرتەن.
-
ئەندامێکی بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامی: ئەمریکاو و زۆر لە وڵاتانی ئوروپایی هاوبەشی دڕندەکاریەکانی ڕژیمی زایۆنیستین
شوبات 22, 2024 03:30ئەندامێکی بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەلەستین وێڕای ڕاگەیاندنی ئەوەی کە ڕژیمە سازشکارە عەرەبیەکان بەندەرو خاکەکەیان خستۆتە خزمەت ڕژیمی داگیرکەری زایۆنیستیەوە بەڕاشکاویش ڕایگەیاند کە ئەمریکاو زۆر لە وڵاتانی ئوروپایی هاوبەشی دڕندەکاریەکانی تلاویڤن.
-
ئیسماعیل هەنییە گەیشتە میسر
شوبات 21, 2024 10:00سەرۆکی مەکتەبی سیاسیی حەماس لە سەرووی شاندێکی باڵاوە بە مەبەستی وتوێژ و راوێژ لەگەڵ کاربەدەستانی میسری سەبارەت بە ئاگربڕ گەیشتە میسر.
-
دەرکەوتنی ڕەهەندی تازەی جەنایەتەکانی ڕژێمی زایۆنی لە غەززە
شوبات 21, 2024 08:30دوایین ڕاپۆرتی ئەنجومەنی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕەهەندی تازەی کردەوەی دڕندانە و نامرۆیی هێزی زایۆنی دژ بە ژنان و کچانی غەززە و کەرتی ڕۆژاوا لەوان دەسدرێژیی جنسی کرانە سەریانی لەقاو داوە.
-
پەلاماری سەربازان و شارۆچکەنشینانی زایۆنی بۆ سەر کەرتی غەززە
شوبات 21, 2024 06:10بە تێپەڕینی زیاتر لە سەد و سی و حەوت ڕۆژ بەسەر دەسپێبوونی ژینۆسایدی ئەمریکایی ئیسراییلی لە کەرتی غەززە ، پەلاماری تۆپخانەیی و ئاسمانیی سوپای ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر بەشە جۆراوجۆرەکانی کەرتی غەززە ئێستایش بەردەوامە.
-
ئوسامە حەمدان: دوژمن نەیتوانی بگاتە هیچکام لە ئامانجەکانی لە شەڕی غەززەدا
شوبات 21, 2024 05:10یەک لە ڕێبەرانی باڵای حەماس وتی: کێشەی دوژمنی زایۆنی لەگەڵ گەڵاڵەپێشنیاردراوەکان ئەوەیە پێی وایە هەرچەندە ئەو شەڕە درێژخایەنتر بێ، خۆڕاگری لە هەڵوێستی خۆی پاشگەز دەبێتەوە.
-
جەهادی ئیسلامی: دوژمن بە سنووردارکردنی مزگەوتی ئەقسا لەدووی بەجولەکەکردنی مزگەوتی ئەقسایە
شوبات 20, 2024 09:30بزووتنەوەی جەهادی ئیسلامیی فەلەستین لە کاردانەوە بە سنووردارکرانی هاتنی نوێژخوێنان بۆ مزگەوتی ئەقسا لە مانگی پیرۆزی ڕەمەزان رایگەیاند کە دوژمن بە سنووردارکردنی مزگەوتی ئەقسا بەشێک لە پلانەکەی خۆی سەبارەت بە بەجولەکەکردنی فەلەستینی داگیرکراو و کۆچپێکردنی فەلەستینییەکان پێ و شوێن دەگرێ.
-
سەد و سی و شەشەمین ڕۆژی ژینۆساید لە غەززە، دووەم گەورەترین نەخۆشخانەی کەرتی غەززە داخرا
شوبات 20, 2024 08:30دەسدرێژی و جەنایەتەکانی داگیرکەرانی زایۆنی دژ بە خەڵکی فەلەستین لە کەرتی غەززە و هاوکات لە کەرتی ڕۆژاوا پێی نایە سەد و سی و شەشەمین ڕۆژی خۆیەوە و ئەمڕۆیش ژمارێک لە فەلەستینییە بێ تاوانەکان لە خاک و خوێندا گەوزێندران.
-
یونیسێف: ١٧ هەزار منداڵی نیشتەجێی غەزە بێ خاوەن بوون
شوبات 20, 2024 05:00وتەبێژی سندووقی منداڵانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان یونیسێف وێڕای ئاماژە بە پەرەگرتنی قەیرانی مرۆیی لە کەرتی غەزە ڕایگەیاند کە نزیکەی حەڤدە هەزار منداڵی فەلەستینی نیشتەجێی غەزە لەئاکامی دڕندەکاری زایۆنیستەکان بی خاوەن بوون.
-
پێشگیری کردن لە هاتنی فەلەستینیەکان بۆ مزگەوتی ئەقسا موسوڵمانەکان لەدژی ئیسرائیل یەکدەنگتر ویەکگرتووتر دەکات
شوبات 19, 2024 13:40کاربەدەستانی ئاسایشتی ڕژێمی زایۆنی لە کاردانەوە بە بڕیاری ئەم دواییەی کابینەی ئەم ڕژێمە لەمەڕ داسەپانی بەرتەسکایەتی هاتنی فەلەستینیەکان بۆ مزگەوتی ئەقسا لە مانگی مۆبارەکی ڕەمەزان، وشداریان دا کە ئەم کارە، موسەڵمانەکان لەدژی ئیسرائیل یەکدەنگترو یەکگرتووتردەکات