-
وتووێژی نێوان هەنیەو نەخالە سەبارەت بە ڕوداوە سەربازی و سیاسییەکانی فەلەستین
شوبات 03, 2024 09:00سەرۆکی مەکتەبی سیاسی حەماس و سکرتێری گشتی جیهادی ئیسلامی وتووێژیان کرد سەبارەت بە دەستپێشخەریەکان بۆ کۆتایی هێنان بە دەستدرێژیەکانی ڕژیمی زایۆنیستی بۆسەر کەرتی غەزەو تاوتوێی پێشنیارە نوێکان بەئامانجی جێگیرکردنی ئاگربڕ.
-
وشداری ڕێکخراوی جیهانیی تەندرووستی لەحاند برسێتی و نەخۆشی لە کەرتی غەززە
شوبات 03, 2024 08:30بەرپرسی هەڵمەتی ئورژانس و فریاگوزاری ڕێکخراوی جیهانیی تەندرووستی وشداری دا لەحاند ڕەوشی نالەباری خەڵکی کەرتی غەززە و مەترسی مردنیان لەبەر برسێتی.
-
بەردەوامبوونی ژینۆسایدی ئەمریکا و ئیسراییل دژ بە غەززە
شوبات 03, 2024 08:00لە درێژەی ژینۆسایدی ئەمریکا و ئیسراییل دژ بە غەززە، فڕۆکە جەنگییەکان و تۆپخانەی ڕژێمی زایۆنی ناوچە جۆراوجۆرەکانی ئەم کەرتە بەتایبەت خان یونسیان بۆردومان کرد و بوونە هۆی شەهید و بریندار بوونی سەدان فەلەستینی.
-
ڕەیتێر: حەماس لە گۆڕەپانی سەربازی و سیاسیدا سەرکەوتووی مەیدانە
شوبات 03, 2024 06:00نوێنەر و پشکێنەری پێشووی نەتەوە یەکگرتووەکان لە بەشی چەکی کۆکوژ وتی: ستراتژیی ڕژێمی ئیسراییل لە غەززە شکستی هێناوە و ئەوە حەماسە کە هەم لە گۆڕەپانی سەربازی و هەم لە گۆڕەپانی سیاسیدا سەرکەوتووی مەیدانە.
-
چەن ترۆمبیلی سەربازی و ئەفسەرێکی زایۆنی کەوتنە داوی قەسامەوە
شوبات 03, 2024 03:30گوردانەکانی قەسام وێنە و گرتەگەلێکیان بڵاو کردەوە سەبارەت بە خستنەداوی چەندین ترۆمبیلی سەربازیی ڕژێمی داگیرکەر و هەروەها پێکانی ئەفسەرێکی ئیسراییلی لە گەڕەکەکانی تەلولهەوا و شێخ ڕزوان هەڵکەوتوو لە ڕۆژاوای غەززە.
-
زەبروێکەوتنی قورسی زایۆنییەکان لە خان یونس
شوبات 01, 2024 09:20تاقمە خۆڕاگرەکانی فەلەستین ڕایانگەیاند کە چەکدارانی زایۆنی و چەکەمەنی و کەرەستە سەربازییەکانیان لە شاری خان یونس لە باشوری کەرتی غەززە، کردۆتە ئامانج.
-
حەماس: ئاگربڕیی هەمیشەیی لە غەزە بواری سەرەکیە بۆ هەر هەنگاونانێکی دواتر
شوبات 01, 2024 09:00ڕاوێژکاریی میدیایی سەرۆکی مەکتەبی سیاسی بزووتنهوه ی حەماس وتی: تاکوو ئێستا هیچ ڕێککەوتنێک بۆ ئاگربڕ نەهاتۆتە ئاراوەو ئەوە ڕژیمی زایۆنیستیە کە کۆسپ دەخاتە بەردەم ڕێککەوتن.
-
بەردەوامی شەڕی خۆڕاگری لە کەرتی غەزە ،شەهیدکرانی بیست و حەوت فەلەستینی لەئاکامی بۆردومانەکان
شوبات 01, 2024 07:00سەرچاوە هەواڵدەریەکان ڕایانگەیاند کە شەڕی نێوان خەباتگێڕانی خۆڕاگری و چەکدارانی ڕژیمی زایۆنیستی لە کەرتی غەزە بەردەوامەو لەماوەی بیست و چوار کاتژومێری ڕابردوو بیست و حەوت فەلەستینی لەئاکامی بۆردومانەکا نشەهیدکراون .
-
جەهادی ئیسلامیی فەلەستین: تیرۆری سێ خەباتکاری خۆڕاگری، جەنایەتی جەنگییە
کانونی دوھەم 31, 2024 09:30بزووتنەوەی جەهادی ئیسلامیی فەلەستین تیرۆری سێ خەباتکاری خۆڕاگریی بە جەنایه تی جەنگی زانی و پێی داگرت کە ئەم جەنایەتە بێ وەڵام نامێنێتەوە.
-
ئانڕوا: لە کۆتایی مانگی داهاتووە ناتوانین یارمەتیی غەززە بدەین
کانونی دوھەم 31, 2024 08:00ئانڕوا ڕایگەیاند کە بێتوو دانی یارمەتیی دراوی بە ئەم ئاژانسە دیسان دەست پێ نەبێتەوە، ئەوا لە دواڕۆژانی مانگی فێڤرییەوە ئیتر ناتوانێ یارمەتیی غەززە بدات.