ئانڕوا: لە کۆتایی مانگی داهاتووە ناتوانین یارمەتیی غەززە بدەین
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەلەستین-i424820-ئانڕوا_لە_کۆتایی_مانگی_داهاتووە_ناتوانین_یارمەتیی_غەززە_بدەین
ئانڕوا ڕایگەیاند کە بێتوو دانی یارمەتیی دراوی بە ئەم ئاژانسە دیسان دەست پێ نەبێتەوە، ئەوا لە دواڕۆژانی مانگی فێڤرییەوە ئیتر ناتوانێ یارمەتیی غەززە بدات.
(last modified 2026-07-27T11:28:32+00:00 )
کانونی دوھەم 31, 2024 08:00 Asia/Tehran

ئانڕوا ڕایگەیاند کە بێتوو دانی یارمەتیی دراوی بە ئەم ئاژانسە دیسان دەست پێ نەبێتەوە، ئەوا لە دواڕۆژانی مانگی فێڤرییەوە ئیتر ناتوانێ یارمەتیی غەززە بدات.

ژمارێک لە وڵاتانی یارمەتیدەری غەززە ، یارمەتییە دراوییەکانیان بە ئانڕوا وەستاندووە بە بیانووی ئەوەی کە ژمارێک لە فەرمانبەرانی ئانڕوا دەستیان هەبووە لە هێرشەکەی حەوتی ئۆکتۆبری حەماس بۆ سەر فەلەستینی داگیرکراو؛ بڕیارێک کە بەردەوام بوونی یارمەتیی پێویست و ڕزگاریدەر بە ملوێنان ئاوارەی فەلەستینی بەتایبەت ئاوارەکانی غەززە دەخاتە مەترسییەوە.

فیلیپ لازارینی کۆمیسەری گشتیی ئانڕوا پێشتر ڕایگەیاندبوو کە بڕیاری ژمارێک لە وڵاتان سەبارەت بە وەستاندنی یارمەتییە دراوییەکانیان بە ئانڕوا، ئەوی تەواو پەشۆکاندووە.