-
تەشەنای قەیرانی تەندروستی لە غەززە
کانونی دوھەم 23, 2024 03:30نەتەوە یەکگرتووەکان وشداریی دا؛ نەخۆشییە ڤایرۆسییەکان لە کەرتی غەززەدا لە بارودۆخی نالەباری تەندروستی وپاکپارێزی و کەمیی سەرچاوەکانی ئاو و خواردنی سەلامەت، خەریکە پەرە دەستێنێ.
-
شەڕی جوامێرانەی خەباتکارانی خۆڕاگری لە باکوور و باشووری غەززە دژ بە داگیرکەران
کانونی دوھەم 22, 2024 11:00خۆڕاگریی خەباتکارانی فەلەستینی لە هەمبەر دەسدرێژکارانی زایۆنی ئەمڕۆ یەکشەممەیش هەر بەردەام بوو و ئەو خەباتکارانە دەستیان دایە شەڕێکی قورس و ئازایانە دژ بە هێزە سەربازییەکانی ڕژێمی زایۆنی لە باکوور و باشووری غەززەدا.
-
خافڵگیربوونی زایۆنییەکان لە بۆسەی خەباتکارانی قەسامدا
کانونی دوھەم 22, 2024 08:40شەڕ و پێکدادانەکانی نێوان خۆڕاگریی فەلەستین و داگیرکەران لە ڕۆژهەڵاتی جەبالیا و بەیت لاهیا کە دەکەوێتە باکووری کەرتی غەززە تەواو پەرەی سەندووە؛ سوپای دوژمن لە ڕۆژهەڵات و باشووری خان یونس دانی بەوەداناوە کە لە شەڕ و پێکدادانەکانی چەند کاتژمێری ڕابردوودا لە غەززە سەربازێکی کوژراوە و ١٩ ئەفسەر و سەربازیشی بریندار بوونە.
-
حەماس: ئیسڕائیل لەهەموو ئاستەکان دا لە ڕوخانە
کانونی دوھەم 22, 2024 07:00ئەندامێکی بزوتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی فەلەستین حەماس ڕایگەیاند کە ڕژیمی زایونیستی بەهۆی ئەو گەورەترین دڕندەکاریە دژی مرۆییەی کە بەڕێوەی برد لە سەرجەم ئاستە نێوخۆیی و کۆمەڵایەتی و سەربازی و سیاسیەکان دا لە ڕووخان و لەنێوچوونە.
-
چرکە بەچرکە لەگەڵ سەدو حەوتەمین ڕۆژی پەلامارەکانی ڕژیمی زایونیستی بۆسەر کەرتی غەزەو لێواری ڕۆژئاوا
کانونی دوھەم 22, 2024 06:30پەلاماری دڕندانەی ڕژیمی زایونیستی بۆسەر کەرتی غەزە لە سەدو حەوتەمین ڕۆژی خۆشی دا هەروا بەردەوامەو بەپێی دوایین ئامارە فەرمیەکان لەم ماوەیەدا نزیکەی بیست و پێنج هەزار کەس شەهیدو شەست و دوو هەزار کەسیش بریندار بوون کە زۆربەیان ژن و منداڵن.
-
یونیسێف: لە هەر١٠ خولەکێک، کۆرپەیەکی تازە لەدایک دەبێ لەو دۆخە جەهەننەمییەی زایۆنییەکان لە غەززەدا، بەدیان هێناوە
کانونی دوھەم 21, 2024 11:00سندوقی داکۆکی لە منداڵانی نەتەوە یەکگرتووەکان(یونیسێف) ڕایگەیاند؛ نزیک بە٢٠هەزار منداڵ لەو جەهەننەمەی رژیمی زایۆنی لە غەززەدا، بەدیهێناوە، لەدایک بوون.
-
ژماری شەهیدانی غەززە گەیشتە نزیک٢٥هەزار کەس
کانونی دوھەم 21, 2024 10:45شەڕی وێرانکەر لە کەرتی غەززە بۆ سەد و شەشمین رۆژی بەدوای یەکدا بە بۆردومانی قورسی ناوچە جیاجیاکانی کەرتی غەززە، کوشت و بڕ و وێرانکرانی بەرفراوانی ژێرخانەکان، درێژەی هەیە.
-
ئەندامێکی پلەبەرزی حەماس: توانای ئێمە بۆ درێژەپێدانی شەڕ، زۆر زیاترە لەتوانای رژیمی ئیسرائیل
کانونی دوھەم 21, 2024 09:30ئەندامێکی باڵای مەکتەب سیاسیی بزووتنەوەی حەماس وێڕای پێداگریی لەسەر درێژەی بەرەڤانیی ئەو بزووتنەوە لە خەڵکی فەلەستین وتی: توانای ئێمە بۆ درێژەدان بە شەڕ، زۆر زیاترە لەتوانای رژیمی زایۆنی و سەرزەوینەکەمان وەردەگرینەوە.
-
ڕاگەیاندراوی جیهادی ئیسلامی سەبارەت بە بایکۆتەکانی ئوروپا دژبە گروپگەلی خۆڕاگری
کانونی دوھەم 21, 2024 07:00بزاڤی جیهادی ئیسلامی لە ڕاگەیاندراوێک دا پێداگری کرد کە بڕیارەکەی ئوروپا بۆ ڕەچاوکردنی بایکۆت بەدژی بزاڤی جیهادی ئیسلامی و حەماس و زیادکردنی ناوی شەش کەس بە لیستی بایۆتەکانی ئەو یەکیەتیەی بەتوندی شەرمەزار کرد.
-
سەدو شەشەمین ڕۆژی پەلامارەکانی ڕژیمی زایونیستی بۆسەر کەرتی غەززە
کانونی دوھەم 21, 2024 06:00لە سەدو شەشەمین ڕۆژی پەلامارەکانی ڕژیمی زایونیستی بۆسەر کەرتی غەززەو لێواری رۆژئاوا فڕۆکەکانی ئەو ڕژیمە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چەند ناوچەیەکی کەرتی غەزەی کردە ئامانج کە دەڤەری بەتن سمین"ی شاری خان یونس زۆرتر لە هەمووی پەلامار درا.