ئەندامێکی پلەبەرزی حەماس: توانای ئێمە بۆ درێژەپێدانی شەڕ، زۆر زیاترە لەتوانای رژیمی ئیسرائیل
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەلەستین-i424575-ئەندامێکی_پلەبەرزی_حەماس_توانای_ئێمە_بۆ_درێژەپێدانی_شەڕ_زۆر_زیاترە_لەتوانای_رژیمی_ئیسرائیل
ئەندامێکی باڵای مەکتەب سیاسیی بزووتنەوەی حەماس وێڕای پێداگریی لەسەر درێژەی بەرەڤانیی ئەو بزووتنەوە لە خەڵکی فەلەستین وتی: توانای ئێمە بۆ درێژەدان بە شەڕ، زۆر زیاترە لەتوانای رژیمی زایۆنی و سەرزەوینەکەمان وەردەگرینەوە.
(last modified 2026-07-27T11:28:32+00:00 )
کانونی دوھەم 21, 2024 09:30 Asia/Tehran

ئەندامێکی باڵای مەکتەب سیاسیی بزووتنەوەی حەماس وێڕای پێداگریی لەسەر درێژەی بەرەڤانیی ئەو بزووتنەوە لە خەڵکی فەلەستین وتی: توانای ئێمە بۆ درێژەدان بە شەڕ، زۆر زیاترە لەتوانای رژیمی زایۆنی و سەرزەوینەکەمان وەردەگرینەوە.

"موسا ئەبومەرزوق" یەکێ لە ئەندامانی مەکتەب سیاسیی بزووتنەوەی حەماس کە سەردانی مۆسکۆی کردووە، وتی: توانای ئێمە بۆ درێژەی شەڕ، زیاترە لە توانای سوپای زایۆنی، ئەگەرچی جبەخانەکانی ئەوان و چەکئامێرەکانی ئێمە، پێک ناگیرێن بەڵام ئێمە بۆ سەرزەوینەکەمان دەجەنگین و ئەوان نامۆن و ئێمە شەڕ دەکەین هەتا سەردەکەوین چونکە خەڵکانێکین کە ژیانمان پێ خۆشەو ژیانیش بێ ئازادی، بێ مانایەو خەڵکەکەمان شیاوی ئەو جۆرە ژیانەیەو باجەکەشی دەدەین.

ئەبومەرزوق لەبارەی ئیدیعای رژیمی زایۆنی لەمەڕ کوژرانی٧٥لەسەتی ئەندامانی حەماس وتی: رژیمی ئیسرائیل هەمیشە درۆ دەکاو هەوڵ دەدا ژماری شەهیدانمان زۆر زیاد پێشان بدا، هەتا بەم چەشنە بتوانێ سیمای سوپاکەی چاک بکاتەوە کە لەلایەن خۆڕاگریی فەلەستین، خەوشێندراوە، چونکە موقاوەمەی فەلەستین، لە ماوەی پێنج کاتژمێردا بە لێدانی زەبری کاری و قورس، هەرەسی هێنا بە لەشکری رژیمی زایۆنی کە ئیدیعای دەکرد، بەهێزترین لەشکرە.

ئەو ئەندامەی بالای حەماس وتی: ئێمە داکۆکی دەکەین لە گەڵاڵەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی ئازادی فەلەستین کە هەموو گەلەکەمان لەناوخۆ ودەرەوەی وڵات تێیدا بەشدار بن و ئەوان هەرکەس هەڵبژێرن، شەرعیەت بەو دەدەین و پێویستە خەڵک خۆیان بڕیاربدەن.