-
وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن: ئەو زیانانەی کە بە هێزەکانی دوژمنی سعودی کەوتووە، بێ وێنەیە
تشرینی یهکهم 07, 2026 06:44وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن لە سۆشیال میدیا نووسیویەتی: ژماری بانی کوژراو و بریندارانی سعوودی و هەروەها ڕادەی ئەو زیانانەی کە بە هێزەکانی دوژمنی سعودی کەوتووە، بێ وێنەیە. پەیامنێری ئەلمەیادین لە یەمەنیش ڕایگەیاند، بە هۆی هێرشە ئاسمانییەکانی عەرەبستان بۆ سەر ناوچە سنوورییەکانی پارێزگاکانی سەعدە و حەجە، ٧ کەس شەهید بوون و ٦ کەسی دیکەش بریندار بوون.
-
تاوانکارییەکانی رژیمی زایۆنیستی لە غەززە
تشرینی یهکهم 05, 2026 18:34وەزارەتی تەندروستیی فەلەستین لە غەززە رایگەیاند؛ لەکاتی دەسپێبوونی شەڕ دژی غەززە لە ٧ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣وە تاکوو ئێستا، ژوماری شەهیدانی کەرتی غەززە گەیشتووەتە ٧٤هەزار و ٢٤٣ کەس و ژوماری بریندارانیش بۆ ١٧٥هەزار و ٢٣٢ کەس.
-
پەرەسەندنی ناڕەزایەتیی خوێندکاران لە فەرەنسا
تشرینی یهکهم 03, 2026 18:40ناڕەزایەتی دەربڕینی خوێندکارانی خوێندنگەکانی فەرەنسا، کە لە سەرەتاوە بە تەوەرەی کێشەکانی هاوپێوەند بە سیستەمی فێرکاری لەوانە کەمبوونی مامۆستا، پۆلی قەرەباڵغ و هەروەها کۆن و پەککەوتەبوونی باڵەخانەی خوێندنگەکان دەست پێ بوو، لە ماوەی ٢ هەفتەی ڕابردوودا پەرەی سەندووە بۆ ناوچە جۆربەجۆرەکانی ئەم وڵاتە.
-
چوونە دەری هێزی سەربازیی ئەمریکا لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست
تشرینی یهکهم 03, 2026 16:38ڕاپۆرتێک سەبارەت بەم بابەتە ببینن.
-
بەحرەینی: جاڕدەرانی مافی مرۆڤ، کۆتایی بێنن بە پاڵپشتیکردن لە رژیمی زایۆنیستی
ئهیلوول 30, 2026 18:32باڵیۆزی ئێران لەنووسینگەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ژنێڤ، پێی داگرت: ئەو دەوڵەتانەی جاڕدەری پێشەنگبوونن لە بەرەڤانیکردن لەمافی مرۆڤ، دەبێ کۆتایی بە پاڵپشتی و پاراستنی رژیمی زایۆنیستی بێنن.
-
قەیرانی ١٨ملیار دۆلاریی سندوقەکانی وەبەرهێنان لە تورکیا
ئهیلوول 29, 2026 19:22لێکۆڵینەوە لەبارەی پێشێلکاریی شیمانەیی لە سندوقەکانی وەبەرهێنان و داڕمانی بازاڕی بەرەبەشی تورکیا، پەرەی سەند.
-
دووەم ساڵیادی شەهیدبوونی سەیدحەسەن نەسرووڵڵا سکرتێری گشتیی شەهیدی حیزبوڵڵای لوبنان
ئهیلوول 28, 2026 15:10هاوکات لەگەڵ دووەم ساڵوەگەڕی شەهیدبوونی سەیدحەسەن نەسرووڵڵا سکرتێری گشتیی شەهیدی حیزبوڵڵای لوبنان، ژمارێکی زۆر لە هۆگرانی ئەو شەهیدە بە ئامادەبوون لە شوێنی شەهیدبوونیدا لە زاحییەی باشووری بەیرووت جەختیان کرد لەسەر ئەوەی کە یادی ئەو شەهیدە تاهەتایە لە دڵ و گیانیاندا زیندووە و ڕێگا و ڕێبازیی جەهادیی ئەو شەهیدە نەمرە بە هەمووو تواناوە درێژە پێدەدەن.
-
هێرشی یەمەن بۆ سەر ژووری ئۆپەراسیۆن و کۆگاکانی چەکی دوژمنی سعوودی
ئهیلوول 26, 2026 12:31وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن سەبارەت بە وردییاتی ئۆپەراسیۆنی دژ بە سعوودییەکان وتی: ژوورەکانی ئۆپەراسیۆن و فەرماندەرێتی و کۆنترۆڵ، کۆگاکانی چەک و چەندین بنکەی گرنگی دیکەی تایبەت بە هێزەکانی دوژمنی سعوودیمان لە ناوچەی تەوال لە جەیزان کردۆتە ئامانج.
-
ئەمیر سەرتیپ ئەکرەمی نیا: بە تاکتیکی نوێی شەڕ دوژمن لە ناوچەکە دەردەکەین
ئهیلوول 22, 2026 18:25وتەبێژی ئەرتەشی ئێران وتی: دوژمن دەبێ ئەوە بزانێت کە ئێمە ئامادەکاری تەواومان هەیە بۆ بەرگریکردن لە وڵات و گەلی ئێران و ئەگەر دەستدرێژی دووپات بکرێتەوە، بە کەرەستە و تاکتیکی نوێ وەڵامێکی کوشندەتر و بەرفراوانتریان بەردەکەوێ.
-
هێرشی مووشەکی یەمەن بۆ سەر پێتەختی سعودیا
ئهیلوول 19, 2026 18:37سەرچاوە هەواڵییەکان باسی هێرشی مووشەکی و درۆنی یەمەن بۆ سەر ئامانجگەلێک لە ریازی پێتەختی عەرەبستان دەکەن. هێزە چەکدارەکانی یەمەن فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی مەلیک خالید لە ریازیان کردە ئامانج. دوابەدوای ئەو هێرشە دووکەڵێکی خەست لە نزیک فڕۆکەخانەی ریاز هەستایەوە.