-
هائارێتس: سنوار، شەترەنجبازێکی لێهاتووی گۆڕەپانی شەڕە
نیسان 30, 2024 03:45ڕۆژنامەیەکی رژێمی زایۆنی، پەسنی زیرەکیی ڕێبەرایەتی خۆڕاگریی فەلەستین بەتایبەت "یەحیا سنوار"ی سەرۆکی بزووتنەوەی حەماس لە کەرتی غەززەی داو ناوبراوی بە شەترەنجبازێکی لێهاتووی شەڕی دژ بە غەززە ناوبرد.
-
ئەگەری گیرانی کاربەدەستانی ڕژیمی زایۆنیست لەبەر دڕندەکاریەکانیان لە کەرتی غەزە
نیسان 29, 2024 08:00سەرچاوە هەواڵدەریەکان ڕایانگەیاند کە ئەگەری بڕیاری گرتنی ژومارەیەک لە کاربەدەستانی سیاسی و سەربازی ڕژیمی زایۆنیستی لەلایەن دیوانی دادگەری سزاکانەوە لەبەر دڕندەکاریەکانیان لە کەرتی غەزە لەئارادایە.
-
بەردەوام بوونی خۆپیشاندانی زایۆنییەکان لە فەلەستینی داگیرکراو دژ بە نەتانیاهوو
نیسان 29, 2024 07:00هەزاران کەس لە دانیشتووانی فەلەستینی داگیرکراو شەوی ڕابردوو دیسان ڕژانە سەر شەقامەکانی تێلاڤیڤ و خوازیاری وازهێنان خێرای بنیامین نەتانیاهوو لە پۆستی سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنی بوون.
-
هەواهەنگ بوونی گرووپەکانی خۆڕاگریی لوبنان لەگەڵ حیزبوڵڵا لە شەڕی دژ بە دوژمنی زایۆنیدا
نیسان 29, 2024 06:30بەرپرسی مەکتەبی سیاسی جەماعەتی ئیسلامی لوبنان باسی بوونی هەماهەنگییەکی تۆکمە و تەواوی کرد لە نێوان خەباتکارانی ئەم گرووپە و خۆڕاگریی فەلەستین لە لوبنان و حیزبوڵڵای لوبنان لە شەڕی دژ بە دوژمنی زایۆنیدا.
-
حیزبوڵڵا: باهۆزی ئەقسا بە مانای ڕاوەستانی شیعە لە تەنیشت سوننە و برایەتییانە
نیسان 29, 2024 05:45ئەندامی ئەنجومەنی ناوەندیی حیزبوڵڵای لوبنان ئۆپەراسیۆنی ئەقسای بە مانای ڕاوەستانی شیعە لە تەنیشت سوننە لە فەلەستین زانی و وتی کە دوژمن پاش باهۆزی ئەقسا ئاگری شەڕێکی بیر و بڕوایی هەڵدەگیرسێنێ.
-
حیزبوڵڵا: شارۆچکە زایۆنی نشینەکانی باکووری فەلەستینی داگیرکراومان پێکاوە
نیسان 28, 2024 06:59حیزبوڵڵای لوبنان سەرلەبەیانی یەکشەممە ڕایگەیاند کە شارۆچکە زایۆنی نشینەکانی باکووری فەلەستینی داگیرکراوی ڕاکتباران کردووە.
-
بەرپرسێکی حیزبوڵڵا: ئێران، توانای ساختەی پێش پێگرانەی رژێمی ئیسرائیلی لەناوبرد
نیسان 28, 2024 05:15سەرۆکی فراکسیۆنی حیزبوڵڵا لە پەرلەمانی لوبنان پێی داگرت؛ هەڵمەتی تۆڵەسەندنەوەی "وەعدەی سادق"ی ئێران لەدژ رژێمی داگیرکەر، ئامانجەکانی خۆی مسۆگەر کردو توانای پێش پێگریی ساختەی ژرێمی ئیسرائیلی لەناوچەدا لەبەین برد.
-
ڕاگەیاندراوی ئەرتەشی یەمەن سەبارەت بە هێرش بۆسەر خۆفرێکی ئەمریکی و کەشتیەکی ئینگلیزی
نیسان 27, 2024 05:30وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن سەرلەبەیانی ئەمڕۆ بەدەرکردنی ڕاگەیاندراوێک هەڵمەتی ئەرتەشی وڵاتەکەی بۆسەر خۆفڕێکی ئیم کیو نۆ"ی ئەمریکی لەسەر ئاسمانی سەعدەو کەشتیەکی نەوتهەڵگری ئینگلیزی نێو دەریای سووری پشتڕاست کردەوە.
-
خۆپیشاندانی بەربڵاوی خەڵکی سەعدەی یەمەن بۆ لایەنگری لە غەزە
نیسان 27, 2024 04:30خۆپیشاندانی بەربڵاوی خەڵکی ناوچەکانی پارێزگەی سەعدەی یەمەن بۆ لایەنگری لە غەزەو فەلەستین ئەمڕۆ هەینی بە دوشمی هاوهەنگاو لەگەڵ غەزەی سەربەرز ، بەرگری و ئامادبوون بەڕێوە چوو.
-
وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلەکەی "بن گویر"
نیسان 27, 2024 04:30وەزیری هەواڵگری نێوخۆیی ڕژیمی زایۆنیست لەئاکامی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلەکەی بەڕێکرایە نەخۆشخانە.