ڕاگەیاندراوی ئەرتەشی یەمەن سەبارەت بە هێرش بۆسەر خۆفرێکی ئەمریکی و کەشتیەکی ئینگلیزی
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i426859-ڕاگەیاندراوی_ئەرتەشی_یەمەن_سەبارەت_بە_هێرش_بۆسەر_خۆفرێکی_ئەمریکی_و_کەشتیەکی_ئینگلیزی
وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن سەرلەبەیانی ئەمڕۆ بەدەرکردنی ڕاگەیاندراوێک هەڵمەتی ئەرتەشی وڵاتەکەی بۆسەر خۆفڕێکی ئیم کیو نۆ"ی ئەمریکی لەسەر ئاسمانی سەعدەو کەشتیەکی نەوتهەڵگری ئینگلیزی نێو دەریای سووری پشتڕاست کردەوە.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
نیسان 27, 2024 05:30 Asia/Tehran

وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن سەرلەبەیانی ئەمڕۆ بەدەرکردنی ڕاگەیاندراوێک هەڵمەتی ئەرتەشی وڵاتەکەی بۆسەر خۆفڕێکی ئیم کیو نۆ"ی ئەمریکی لەسەر ئاسمانی سەعدەو کەشتیەکی نەوتهەڵگری ئینگلیزی نێو دەریای سووری پشتڕاست کردەوە.

یەحیا سەریع"ی وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن ڕایگەیاند کە بەئاراستەی پاڵپشتی لە خەڵکی فەلەستین و خۆڕاگری غەزە و لەوڵامی دەستدرێژکاریە جەنگیەکانی ئەمریکاو ئینگلیز بۆسەر وڵاتەکەی دوو هەڵمەتیان بەدژی دەستدرێژکاران بەڕێوە بردوە.

وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن وتی کە ئەرتەشی یەمەن ئەمڕۆ هەینی نەوتهەڵگرێکی ئینگلیزی لەنێو دەریای سوورو خۆفڕێکی ئیم کیو نۆی ئەمریکی لەسەر ئاسمانی سەعدە کردۆتە ئامانج.

سەرتیپ یەحیا سەریع هاوکات سپاسیشی کرد لە خەڵکی وڵاتەکەی لەبەر پاڵپشتیەکانیان لە خەڵکی خۆڕاگری فەلەستین وهەڵمەتەکانی ئەرتەشی یەمەن بەدژی دەستدرێژکاران و ڕژیمی زایۆنیستی و ئەمریکاو ئینگلیز.