-
دیداری وەزیرانی دەرەوەی ئێران و عەرەبستان لە ڕۆژی پێنج شەممەدا
نیسان 04, 2023 18:56ڕۆژنامەی ئەلشەرقولئەوسەتی عەرەبستان کە لە لەندەن بڵاودەبێتەوە، لە زاری سەرچاوە ئاگادارەکانەوە ڕایگەیاندووە کە «فەیسەڵ بن فەرحان» و «حسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان» وەزیرانی دەرەوەی عەرەبستان و ئێران پێنجشەممەی داهاتوو لە پەکین کۆدەبنەوە.
-
کۆبوونەوەی چوارقۆڵیی باڵوێزانی ئێران، عەرەبستان، عێراق و سوریا لە عوممان
نیسان 04, 2023 18:09باڵوێزی کۆماری ئیسلامیی ئێران، عەرەبستان، عێراق و سووریا لە دیدارێکی چوارقۆڵی لە عوممان بیروڕایان لەگەڵ یەکتر گۆڕییەوە.
-
نوێنەرێکی ئۆردۆن: پەیوەندی لەگەڵ ئێران ئەرکێکی نیشتمانییە
نیسان 04, 2023 10:19ئەندامێکی پەرلەمانی ئۆردۆن وێڕای پاڵپشتییی ھەمەلایەنەی لە دامەزراندنی پەیوەندییەکانی نێوان ئەم وڵاتە و کۆماری ئیسلامیی ئێران، جەختی لەوە کردەوە کە ئەم پەیوەندییە ئەرکێکی نیشتمانییە.
-
ناتانیاهۆ پاشەکشەی کرد لە دوورخستنەوەی وەزیری شەڕ لە پۆستەکەی
نیسان 04, 2023 07:52سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنی پاشەکشەی کرد لە بڕیارەکەی بۆ دوورخستنەوەی وەزیری جەنگی ئەم ڕژێمە لە پۆستەکەی.
-
کۆبوونەوەی دوو قۆڵیی شاندەکانی ئێران و سوریا لە مۆسکۆ
نیسان 03, 2023 12:51کۆبوونەوەی دوو قۆڵیی شاندەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران و سوریا لە مۆسکۆ بەڕێوەچوو.
-
مافناسێکی عێراقی ڕایگەیاندووە: ڕێککەوتنی نێوان ئێران و عەرەبستان توندوتیژیی تاقمە تەکفیرییەکان دادەمرکێنێتەوە
نیسان 03, 2023 02:21دکتۆر «مەنال فەنجان» پسپۆڕی یاسا نێودەوڵەتییەکان بە پەیامنێری ئیرنا لە بەغدای ڕاگەیاندووە، هەموو ناوچەکە بە عێراق و سووریا و یەمەنەوە تێچووی توندڕەویی گرووپەکانی وەک قاعیدە و داعش و نوسرەیان لەسەر کەوتووە، بۆیە ڕێککەوتنی نێوان ئێران و عەرەبستان دەتوانێت یارمەتیدەر بێت بۆ دامرکاندنەوەی توندوتیژیی تاقمە تەکفیرییەکان.
-
ئۆردۆن شارۆچکەسازییەکانی ڕژێمی زایۆنیی شەرمەزار کرد
نیسان 01, 2023 19:09وەزارەتی دەرەوەی ئۆردۆن لە بەیاننامەیەکدا شارۆچکەسازیی ڕژێمی زایۆنیی بە پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکان و هەڵکوتانە سەر ئاشتی لێکدایەوە.
-
سەرۆکی ئەرکانی سوپای ئیسرائیل نیگەرانیی خۆی لە پەرەسەندنی نافەرمانی دەربڕی
ئادار 31, 2023 13:08سەرۆکی ئەرکانی ڕژێمی زایۆنی نیگەرانیی خۆی لە پەرەسەندنی نافەرمانی لەنێو ناو سوپای ئەم ڕژیمەدا دەربڕی.
-
وەزیری بەرگریی یەمەن: بەردەوام کرانی شەڕ، هاوپەیمانیی دەستدرێژکار پەشیمان دەکاتەوە
ئادار 30, 2023 16:58وەزیری بەرگریی حکومەتی ڕزگاریی نیشتمانیی یەمەن هۆشداریی بە هاوپەیمانیی عەرەبی دا. ئەگەر گوێ بە ڕاسپاردەکانی ئەمینداری گشتیی ئەنساروڵا نەدەن سەبارەت بە وەستاندنی هێرشەکانی سەر یەمەن، پەشیمان دەبنەوە.
-
کوڕەکەی ناتانیاهۆ لە دادگادا بڕیاری بۆ دەرکرا
ئادار 30, 2023 12:20دادگایەک لە فەلەستینی داگیرکراودا، بۆ «یائیر ناتانیاهۆ»ی کوڕی سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنیی لە دۆسیەی سکاڵای ئەندامێکی پێشووی پەرلەمان دا، بڕیاری قەرەبووی دەرکرد.