وەزیری بەرگریی یەمەن: بەردەوام کرانی شەڕ، هاوپەیمانیی دەستدرێژکار پەشیمان دەکاتەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i416456-وەزیری_بەرگریی_یەمەن_بەردەوام_کرانی_شەڕ_هاوپەیمانیی_دەستدرێژکار_پەشیمان_دەکاتەوە
وەزیری بەرگریی حکومەتی ڕزگاریی نیشتمانیی یەمەن هۆشداریی بە هاوپەیمانیی عەرەبی دا. ئەگەر گوێ بە ڕاسپاردەکانی ئەمینداری گشتیی ئەنساروڵا نەدەن سەبارەت بە وەستاندنی هێرشەکانی سەر یەمەن، پەشیمان دەبنەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 30, 2023 16:58 Asia/Tehran
  • وەزیری بەرگریی یەمەن: بەردەوام کرانی شەڕ، هاوپەیمانیی دەستدرێژکار پەشیمان دەکاتەوە

وەزیری بەرگریی حکومەتی ڕزگاریی نیشتمانیی یەمەن هۆشداریی بە هاوپەیمانیی عەرەبی دا. ئەگەر گوێ بە ڕاسپاردەکانی ئەمینداری گشتیی ئەنساروڵا نەدەن سەبارەت بە وەستاندنی هێرشەکانی سەر یەمەن، پەشیمان دەبنەوە.

«محەمەد ناسر ئەلعاتفی»، وەزیری بەرگریی حکومەتی ڕزگاریی نیشتمانیی یەمەن، هۆشداریی دایە وڵاتانی دەستدرێژکار و ڕایگەیاند؛ گوێ لە ڕاسپاردەکانی ئەمینداری گشتیی ئەنساروڵا لە یەمەن بگرن بۆ کۆتایی هێنان بە دەستدرێژییەکان و هەڵگرتنی گەمارۆی یەمەن و کشانەوە لە خاکی یەمەن.

«ئەلعاتفی» هەڕەشەی لە وڵاتانی هاوپەیمان کرد؛ شەڕی داهاتوو شەڕی تواناکان دەبێت، یەکلاکردنەوەی کاری دوژمن  و سەرکەوتن مسۆگەرە.

لە هەمان کاتدا جێگری وەزیری تەندروستیی یەمەنیش وتی: شەڕی هاوپەیمانیی عەرەبستان لەگەڵ یەمەن هەشت ساڵە بەردەوامەو هەزاران یەمەنیش لەم شەڕەدا شەهید و بریندار و کەمئەندام کراون.

«موتەهەر ئەلمورۆنی» وتی: نەبوونی کەرەستەی پزیشکی و گیانلەدەستدانی نەخۆشانی یەمەن بەهۆی نەبوونی خزمەتگوزاریی پزیشکی، گرینگترین کاریگەریی تێکدەرانەی شەڕی عەرەبستان بۆ سەر کەرتی تەندروستیی یەمەنە.