-
پارێزگارى دهۆک: ڕوداوهکهى شهوی رابردوو دوو کۆپتهر بوون یهکێکیان کهوتووەتته خوارهوه
ئادار 16, 2023 14:48«عەلی تەتەر» پارێزگاری دهۆک لەلێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا لەبارەی ڕوداوی کەوتنەخوارەوەی کۆپتەرێک لەسنوری دهۆک ڕایگەیاند:دوو کۆپتەر بوونە یەکێکیان کەوتووەته خوارهوهو ئەوەی دیکەش ڕۆیشتووە، دەزگاکانی ئەمنی لێکۆڵینەوەیان لەڕووداوەکە دەستپێکردوە
-
سێ لە سزادراوانی بادینان ئازادکران
ئادار 16, 2023 17:45ئەمرۆ پێنجشەممە 16ـی 3ـی 2023، هەریەک لە «شڤان سەعید»، «ئاریوان عیسا» و «ئەیاز کەرەم» دوای نزیکەی دوو ساڵ لە بەندکردنیان ئازاد کران.
-
سهرۆک کۆماری عێراق: دەبێ هەوڵ بدرێت کارەساتی هاوشێوەی هەڵەبجە دوبارە نەبێتەوە و هیچ کاتێکیش ئەو روداوە لەبیر نەکرێت
ئادار 16, 2023 16:21لهتیف رهشید، سهرۆک کۆماری عێراق لە سی و پێنجەمین ساڵیادی کارەساتی کیمیابارانی ھەڵەبجەدا ڕایگەیاند: دەبێ هەوڵ بدرێت کارەساتی هاوشێوەی هەڵەبجە دوبارە نەبێتەوە و هیچ کاتێکیش ئەو روداوە لەبیر نەکرێت.
-
کوژرانی حەوت کەس لە ئەنجامی داکەوتنی کۆپتەرێکی سەربازی لە ھەرێمی کوردستانی عێراق
ئادار 16, 2023 13:58داکەوتنی کۆپتەرێکی سەربازی لە ھەرێمی کوردستانی عێراق حەوت کوژراوی لێ کەوتەوە.
-
پێداگری هێمن هەورامی لەسەر بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن
ئادار 16, 2023 08:19هێمن هەورامی تەئکیدی لەسەر بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن لە هەرێم ، لە کاتی خۆیدا کردەوە.
-
٤٠٠ میلیارەکەی موچەی کارمەندانی هەرێم بۆ شتی دیکە خەرج ناکرێ
ئادار 16, 2023 08:19وەزیری دارایی هەرێم: ٤٠٠ میلیارەکەی موچە هاتووە و بۆ شتی دیکە خەرجی ناکەین.
-
سودانی بۆ رێزنان لە قوربانیانی هەڵەبجە گەیشتە هەولێر
ئادار 16, 2023 08:19سودانی بۆرێزنان لە قوربانیانی هەڵەبجە گەیشتە هەولێرو لە دوای دیدار لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێم جەختی لەسەر بەپارێزگاکردنی هەڵەبجە کردەوە.
-
بارزانی:کاتی ئەوەیە لە عێراق پێکەوە هەمومان بە ڕوانگەیەکی هاوبەشەوە سەیری داهاتوی ئەم وڵاتە بکەین
ئادار 15, 2023 20:27«بارزانی» سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق لە وتارێکدا لەدیداری سلێمانی رایگەیاند: کاتی گفتوگۆیەکی ڕاشکاوانە و ئازایانە و کاتی ئەوەیە لە عێراق پێکەوە هەمومان بە ڕوانگەیەکی هاوبەشەوە سەیری داهاتوی ئەم وڵاتە بکەین، لە هەرێمی کوردستانیش دەبێت بە گیانی یەکڕیزی و تەبایی و پێکەوەیی، کێشە و ناکۆکییەکان چارەسەر بکەین.
-
سودانی: دوو رۆژ لەمەوبەر رێککەوتین ھەڵەبجە بکەینە پارێزگا، ئەمە کەمترین شتە پێشکەش بە قوربانیانی ئەم شارەی دەکەین
ئادار 15, 2023 19:58«محەمەد شیاع سودانی» سەرۆک وەزیرانی عێراق لە وتارێکدا لەدیداری سلێمانی رایگەیاند: دوو رۆژ لەمەوبەر رێککەوتین ھەڵەبجە بکەینە پارێزگا، ئەمە کەمترین شتە پێشکەش بە قوربانیانی ئەم شارەی دەکەین.
-
جێنین پلاسخارت: نەتەوە یەکگرتووەکان بە تەواوی پشتیوانی لە سەقامگیریی ئەمنی و سیاسیی عێراق دەکات
ئادار 15, 2023 19:23نوێنەری نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق لە دیداری سلێمانیدا رایگەیاند:زیادبوونی رێژەی بێکاری و نەبوونی ئازادیی رادەربڕین لە دیارترین کێشەکانی هەرێم و عێراقن و هەردوولا پێویستیان بە گفتوگۆی زیاترە و پرسی گەندەڵیش پێویستی بە چارەسەرییە.