لاوازیی ئوروپاو ئەمریکا لە پێشگرتن بە شکستهێنانی ئۆکرانیا
ئاب 18, 2026 17:32 Asia/Tehran
بەرپرسێکی هەواڵگریی پێشووی ئەمریکا جەختی کرد؛ ئوروپاو ئەمریکا ناتوانن پێش بە شکستی سەربازیی کیێف بگرن.
سکات ریتەر شیکاری سەربازیی و ئەفسەری خانەنشینی هەواڵگریی مارێنزە ئەمریکییەکان، وتی: هیچ چەشنە یارمەتییەکی رۆژاوا ناتوانێ شەڕی ڕووسیاو ئۆکرانیا بەقازانجی ئۆکرانیا بگۆڕێ. وتیشی: نە ویلایەتە یەکگرتووەکان و نە ئوروپاش ناتوانن یارمەتیی ئۆکرانیا بدەن لەشەڕی دژ بە ڕووسیادا، سەرکەوێ. سکات ریتەر هەروەها وتی کە هیچ هێزێکی سەربازیی یان پێکهاتەی سەربازیی نییە کە بتوانێ دۆخی ئۆکرانیا بگۆڕێ.
سەرپەیڤ