حەماس، پەلاماری رژیمی زایۆنیستی بۆسەر فڕۆکەخانەی سووریای شەرمەزار کرد
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەلەستین-i446090-حەماس_پەلاماری_رژیمی_زایۆنیستی_بۆسەر_فڕۆکەخانەی_سووریای_شەرمەزار_کرد
بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامیی فەلەستین(حەماس)، هێرشی رژیمی زایۆنیستی بۆسەر فڕگەی "ئەبوو زهور" لە گردووپەڕی ئیدلەبی سووریای بەتوندی ئیدانە کرد.
(last modified 2026-08-18T15:42:18+00:00 )
ئاب 18, 2026 19:11 Asia/Tehran
  • حەماس، پەلاماری رژیمی زایۆنیستی بۆسەر فڕۆکەخانەی سووریای شەرمەزار کرد

بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامیی فەلەستین(حەماس)، هێرشی رژیمی زایۆنیستی بۆسەر فڕگەی "ئەبوو زهور" لە گردووپەڕی ئیدلەبی سووریای بەتوندی ئیدانە کرد.

فڕۆکە جەنگییەکانی رژیمی زایۆنیستی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەشت جار فڕۆکەخانەی سەربازیی ئەبوو زهور لە گردووپەڕی ڕۆژهەڵاتیی ئیدلەبیان بۆردومان کرد. ئەو پەلامارە، زیانی بە ژێرخانەکانی فڕۆکەخانەکە گەیاندو هیچ زیانی گیانی لێ نەکەوتەوە. بزووتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامیی فەلەستین حەماس وێڕای شەرمەزارکردن، ئەو هێرشەی بە کردەیەکی جەنایەتکارانەو نموونەی "تیرۆریزمی ڕێکخراوی دەوڵەتی" لەقەڵەم دا.