ویشکەساڵی لە چوار لەسەر سێی ئینگلیز
ئاب 19, 2026 11:11 Asia/Tehran
نزیک بە چوار لەسەر سێی ڕووبەری ئینگلیز لەبەر کەمیی بەرچاوی بارانبارین و چوونەسەری پلەکانی گەرما، بەرەوڕووی دۆخی "ویشکەساڵیی لەناکاو" بووە.
بارانبارینی زۆر کەم و شەپۆلی بەردەوامیی بەرزبوونەوەی پلەی گەرما، پاشەکەوتی ئاوی ژێرزەوینیی و بەنداوەکانی بەڕێژەیەکی بەرچاو کەم کردووە. ویشکەساڵیی بووەتە هۆی کەمبوونی بەرهەم و بەرووبوومە کشت و کاڵییەکان، دابەزینی بەرهەم هێنانی بەرهەمی وەک؛ گەنم . زەنگی مەترسیی بۆ قەیران لە دابینی خۆراک و گوشار لەسەر وەرزێران لێدراوە. چل و پێنج ملیۆن هاووڵاتی ئینگلیز لە ناوچە قەیران تێکەوتووەکان دەژین و بەملیۆنان کەس ڕووبەڕووی بەشەخۆراکی ئاو یان سنووردارکردن بوونەتەوە. هەروەها زیان گەیشتن بە تاڵاو و گیانلەبەرە کێوییەکان و ڕووبارەکان توندتر بووە و ئاگرکەوتنەوە لە دارستانەکانیش لە زیادبووندایە.
سەرپەیڤ