-
ڕاپێچ کرانی گروپێکی تیرۆریستی سەر بە داعش لە شاری سلێمانی
ئاب 31, 2022 01:51فەرمانگەی ئاسایشتی سلێمانی، ڕاپێچ کرانی گروپێکی تیرۆریستیی سەر بە داعشی راگەیاند.
-
سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان:کاتی ئه‌وه هاتوه دیالۆگێکی هه‌مه‌لایه‌نه و ڕاشکاوانه بکرێت سه‌باره‌ت به‌و پرسه قوڵ و مه‌ترسیدارانه‌ی که وڵات ڕوبه‌ڕوی ده‌بنه‌وه
ئاب 30, 2022 17:56«مه‌سرور بارزانی» سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له‌په‌یامێکدا نیگه‌رانیی سه‌باره‌ت به‌دوایین پێشهاته‌کانی عێراق ده‌ربڕی و راشیگه‌یاند: کاتی ئه‌وه هاتوه دیالۆگێکی هه‌مه‌لایه‌نه و ڕاشکاوانه بکرێت سه‌باره‌ت به‌و پرسه قوڵ و مه‌ترسیدارانه‌ی که وڵات ڕوبه‌ڕوی ده‌بنه‌وه.
-
سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق لە پەیامێکدا داوای ھێور بوونەوەی ڕەوشتی ئێستای عێراقی کردووە
ئاب 30, 2022 02:56سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق لە کورتە پەیامێکدا کە بە ناوی «مەسعود بارزانی» سەرۆکی پارتەکە بڵاو کراوەتەوە ،داوای ھێور بوونەوەی ڕەوشتی ئێستای عێراق و دان بەخۆداگرتنی لایەنە سیاسییەکانی ئەم وڵاتەی کردووە.
-
محەمەد حاجی مەحمود: ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ له به‌غدا ده‌گوزه‌رێت شه‌ڕێکی بریکارانەیەو واھەڵدەگرێ کوردیش به‌رنامه‌ی هاوبه‌شی ھەبێت بۆ ڕێگرتن له ته‌شه‌نە سەندنی شه‌ڕه‌کە
ئاب 30, 2022 02:17«محەمەد حاجی مەحمود» سەرۆکی پارتی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستانی عێراق ڕایگەیاندووە: ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ له به‌غدا ده‌گوزه‌رێت شه‌ڕێکی بریکارانەیەو واھەڵدەگرێ کوردیش به‌رنامه‌ی هاوبه‌شی ھەبێت بۆ ڕێگرتن له ته‌شه‌نە سەندنی شه‌ڕه‌کە.
-
بافڵ تاڵەبانی: بەوپەڕی نیگەرانییەوە چاودێریی ڕووداوەکان دەکەین
ئاب 30, 2022 01:32سەرۆکی یەکێتی نیشتیمانیی کوردستانی عێراق پەیامێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: پاراستنی دامەزراوەکان و خۆپیشاندەران مافێکی نیشتمانی و دەستوورییە و پێویستە هەمووان پێوەی پابەندبن.
-
«نێچیرڤان بارزانی» جارێکی تر کۆتلە سیاسییەکانی عێراق بانگێشتنی ھەولێر دەکات
ئاب 29, 2022 20:10نێچیرڤان بازرانی: دۆخی وڵات ئه‌وپه‌ڕی دانایی و گه‌ڕانه‌وه بۆ لۆژێک و ده‌سپێکردنی گفتوگۆیه‌کی نیشتمانی و به‌رپرسانه و هاریکاریی هه‌موانی ده‌وێت بۆ ئه‌وه‌ی عێراق له‌و دۆخه سه‌خته ڕزگاری ببێت و کار له کار نه‌ترازێت.
-
دەنگۆی جەڵتەلێدانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق
ئاب 29, 2022 19:38سەرچاوە خۆجێییەکان باسی جەڵتەلێدانی «مەسعود بارزانی» سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق و ڕەوانەکرانی بۆ ھەندەرانیان کردووە.
-
تورکیا بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان کامپی مەخموری بۆردوومان کرد
ئاب 29, 2022 11:46 نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ دووشەممە فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی دەوڵەتی تورکیا که‌مپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی لە قه‌زاى مەخموری کرده‌وه ئامانج و به‌پێی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌کانیش قوربانی هه‌یه.
-
وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان: پەکەکە شەڕی تورکیای پێناکرێت و سەرئێشەن بۆ خەڵکی هەرێمی کوردستان
ئاب 29, 2022 05:28بەگوێره‌ى ڕاگه‌یه‌نراوێکى سەرۆکایەتیی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە، تۆمه‌تى ئه‌وه دراوه‌ته پاڵ پارتى کرێکارانى کوردستان (په‌که‌که) که : شه‌ڕى هێزەکانی تورکیای پێناکرێت‌و بەردەوام ناوچە سنورییەکانی هەرێمی کوردستان بۆ هێزەکانی تورکیا چۆڵدەکاتو هێزەکانی تورکیا بەدوای خۆیاندا دێنن.
-
تەڤگەری ئازادی له تیرۆرکردنى به‌رپرسێکى دا ، تورکیا به تاوانبار دەزانێ
ئاب 28, 2022 17:46تەڤگەری ئازادی له‌سه‌ر "تیرۆر"کردنى به‌رپرسێکى باڵاى خۆى هاتهدهنگو په‌نجه‌ى تۆمه‌ت بۆ تورکیا بەھاوکاری "خیانەتکاران"ی ناوخۆیی ڕادهکێشێتو ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "ئەم تیرۆرە و تیرۆرەکانی تریش پێمان دەڵێت، دوژمنانی گەلی کورد‌و ئازادی، ئازادانە کردە تیرۆریستیەکانیان ئەنجامدەدەن‌و دەربازدەبن".