وشدارییدان لەبارەی کەمیی پاشەکەوتی گازی ئەڵمانیا
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i446148-وشدارییدان_لەبارەی_کەمیی_پاشەکەوتی_گازی_ئەڵمانیا
ڕێکخراوی چاودێر بەسەر وزەی ئەڵمانیا لەبارەی کەمیی پاشەکەوتی گازی ئەو وڵاتە وشداریی دا. بەپێی ڕاپۆری ئەو ڕێکخراوە، ڕێژەی پاشەکەوت و کۆگاکردنی گازی ئەو وڵاتە هەتا رۆژی چوارشەممە بۆ نزیک سەتی پەنجا کەمی کردووە.
(last modified 2026-08-20T15:19:16+00:00 )
ئاب 20, 2026 17:46 Asia/Tehran
  • وشدارییدان لەبارەی کەمیی پاشەکەوتی گازی ئەڵمانیا

ڕێکخراوی چاودێر بەسەر وزەی ئەڵمانیا لەبارەی کەمیی پاشەکەوتی گازی ئەو وڵاتە وشداریی دا. بەپێی ڕاپۆری ئەو ڕێکخراوە، ڕێژەی پاشەکەوت و کۆگاکردنی گازی ئەو وڵاتە هەتا رۆژی چوارشەممە بۆ نزیک سەتی پەنجا کەمی کردووە.

بەپێی ڕاپۆری ئەو ڕێکخراوە، ڕێژەی پاشەکەوت کرانی گازی ئەو وڵاتە هەتا رۆژی چوارشەممە گەیشتووەتە نزیک سەتا پەنجا؛ ڕێژەیەک کە نزیک بە سەتا ٢٦ کەمترلە ڕێژەی ئاسایی لەو کاتەی ساڵدا دەخەملێندرێ.

ئەوە لەکاتێکدایە کە زۆرجار بە کەمکردنی نرخ گاز لەو وەرزەی ساڵدا، کڕینی بەرووبوومە گازیەکان بۆ پڕکردنەوەی کۆگاکان زیاد دەکا. کێشەسازبوون لەبەردەم گواستنەوەی باری گازی سروشتی شل لە ڕێگەی گەرووی هورمزەوە، پرۆسەی هەڵگرتنی گازی لەم وڵاتەدا پەکخستووە. هەروەها ڕێکخراوی ژێرخانی گازی ئەوروپا لەم دواییانەدا ڕاپۆرتی دا کە ڕێژەی هەڵگرتن و کۆگاکردنی گاز لە دامەزراوە ژێرزەمینییەکانی ئەوروپا لە نزمترین ئاستی خۆیدایە لە ماوەی پێنج ساڵی ڕابردوودا.